منداڵی یەکێک لە خانەوادەکانی کە بۆ گەڕانەوەی منداڵەکانیان پاسەوانی دەکرد گەڕایەوە
منداڵی یەکێک لە خانەوادەکانی بۆ گەڕانەوەی منداڵەکانیان کە لایەن پەکەکە رفێندرابوو سەر چیا لە پێش بارەگای هەدەپە دەستیان بە چالاکی دانیشتن کردبوود گەڕایەوە.
خەدیجە جەیلان کە بەژداری چالاکی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بوو خۆشحالە کە کوڕەکەی جەعفەر جەیلان کە ٤ ساڵ پێشتر لە لایەن پەکەکە رەفێندرا سەر چیا گەڕایەوە.
خەدیجە جەیلان کە بەژداری چالاکی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بووە، دوێنێ بەرپرسان موژدەی بەو دان کە کوڕەکەی جەعفەر جەیلان کە ٤ ساڵ پێشتر لە لایەن پەکەکە رەفێندرابوو سەر چیا دۆزرایەوە.
دوای بیستنی هەواڵەکە، لەگەڵ سەرۆک کۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان و سلێمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام دا و بە حەسرەت چاوەڕوانی کاتی گەشتن بە منداڵەکەیە.
خەدیجە جەیلان لە پێش بارەگای هەدەپە سەردانی خانەوادەکان کرد باسی لەوە کرد:
"زۆر خۆشحالم، ئەگەر تەواوی دونیا هی من بێت ئەوەندە خۆشحال نابم. وشەیەک نادۆزم کە بەو وشەیە باس لە خۆشحالیی خۆم بکەم. إن شاء الله ئیتر ژیانەکەمان خۆش دەبێت. ٤ ساڵ غەمگین و بە حەسرەتی کوڕەکەم بووم. إن شاء الله ئەویش تەواو دەبێت."
خەدیجە جەیلان وتی، "هێشتا کوڕەکەم نەمبینیوە. دوێنێ شەو کاتژمیر ٢٣.٣٠ باوکی پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام دا و وتی، تا بەیانی دێت. لەگەڵ سەرۆک کۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان و سلێمان سۆیلو وەزیری ناوخۆ قسەمان کرد و موژدە بە ئێمەیان دا."
"دایکەکان هاوڕێی منن، بەردەوام دەبم لە پشتگری کردن لە وان"
خەدیجە جەیلان لە بەردەوامی بانگێشتی خانەوادەکان کرد کە منداڵەکانیان بە شێوەیەک بە زۆر یان بە فریو دان لە لایەن پەکەکە رەفێندراوە سەر چیا وتی، "ئەو دایک و باوکەکانی کە لێرە نین با بهێن، بە دوای مافی منداڵەکانیان بگەڕن، لایەنی کەم تێ بکۆشن. من دووبارە لێرە دەبم، لەگەڵ دایکەکان دەبم، ئەوان هاورێی منن، بەردەوام دەبم لە پشتگری کردن لە وان."
خەدیجە جەیلان وتی، "منداڵەکانمان کۆیلە و ماڵی پەکەکە نین. منداڵەکانمان گیانی ئێمەن، دەبێت دەست بە سەر گیانمان داگیرین. ئەگەر بە راستی مافی کوردەکان دەپارێزن با منداڵەکانمان ئازاد بکەن. لایەنی کەم ٢ خوڵەک بە تەلەفۆن قسە بکەن. بەڵام ئەو شتەش نەیان کرد. ٤ ساڵەکەمان بووە وەکو ژەهر. ئەوە دۆزی کورد و پاراستنی ئێمە نییە."
چەند مانگ پێشتر حاجیرە ئاکار بە ئیدیعای رەفاندنی کوڕەکەی بۆ سەر چیا لە لایەن پەکەکە دەستی بە چالاکی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە کرد و دوای چوار رۆژ کوڕەکەی محەمەد ئاکار تەمەن ٢١ ساڵە دۆزرایەوە. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ ڕاکێشانی سەرنج بۆ پێشێلکارییەکانی رژێمی داگیرکەر لە غەززە و بەردەوامبوونی هەژاری ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بانگێشتی وڵاتانی گەرەنتیکار کرد کە ئەرکەکەیان جێبەجێ بکەن.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب ڕاگەیاند کە دەبێت دەروازەی خابوور (ئیبراهیم خەلیل) لە نێوان سلۆپی لە پارێزگای شرنەخ و زاخۆ لە هەرێمی کوردستان وەک ناوچەی ستراتێژی ئازاد ڕابگینرێت.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ناوەندی گشتی حیزبەکەی پێشوازی کرد لە عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.
ئەم کورتە فیلمە دیکۆمێنتارییە باس لە برنجی قەرەژداغ دەکات، کە بە هەوڵێکی زۆرەوە لەسەر زەوییە بەردینەکانی ناوچەی قەرەچاداغی دیاربەکر چێنراوە. چیرۆکی کار و ئەزموونی سەد ساڵەی جووتیاران دەگێڕێتەوە کە بە داس دروێنە دەکەن، سەرەڕای هەموو ئەگەرە تەکنەلۆژییەکانی ئەو سەردەمە.