شەهید مەلا شوکر و مەلا محی الدین کە بە دەستی پەکەکە کوژرابوون لە سەر گۆڕەکانیان یاد کران

لە شارۆچکەی پرسووسی پارێزگای ڕحا شەهید مەلا شوکر و مەلا محی الدین کە بە دەستی پەکەکە کوژرابوون لە ساڵوەگەری شەهادەتەکەیان لە سەر گۆڕەکانیان یاد کران.
شەهید مەلا شوکری یاووز و مەلا محی الدین دەمیر دوو ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٩٣ لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکە شەهید بوبوون.
لە ساڵوەگەڕی شەهادەتی شەهیدەکان لە گوندی رەمێلی شارۆچکەی پرسووسی پارێزگای ڕحا لە سەر گۆڕی شەهیدەکان مەراسیمێکی یادکردن بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی و کەسوکاری شەهیدەکان دوای نوێژی عەسر بەڕێوەچوو.
حاجی خەلیل یاووز برای شەهید مەلا شوکری وتارێکی پێشکەش کرد و باس لە وەسفی شەهیدەکان و تێکۆشانیان لە ڕێگای خودادا کرد. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە مەلا شوکری مامسۆتایەکی باش بوو، دەرسی بە منداڵەکان دەوت، هاوکاری هەژارەکان دەکرد و لە بەرامبەر ستەمکاران هیچ کات سەرەکەی نزم نەدەکرد.
"ئەو بەندەیەکی دڵسۆزی خودا بوو"
حاجی خەلیل یاووز لە بارەی شەهیدەکان وتی، "شەهید مەلا شوکری دوای تەواوکردنی خوێندنی مەدرەسە لە ساڵی ١٩٨٧ گەڕایەوە گوندەکەمان لە پرسوود، بۆ یەکەمجار مەدرەسەی کردەوە و دەستی کرد بە وانەوتنەوە بە قوتابیان. دوای ساڵێک وانەوتنەوە، وەک ئیمامی فەخری بەردەوام بوو لە وانەوتنەوە بۆ قوتابیان لە مزگەوت. مامۆستایەکی باش بوو. گرنگ نییە سەردانی کام گوند و ناوچە و شارۆچکەیەکی دەکرد، خوێندکارەکانی لە دەوری خۆی کۆدەکردەوە و فێری دەکردن و ڕاهێنەرییان دەکرد. ویستی مرۆڤەکان لە ڕێگای خراپەکاران و کافرەکان و گوناهباران ڕزگار بکات و ڕێنمایییان بکات بۆ ڕێگای خودا. ئەمەش یەکێک بوو لە سیفەتەکانی. سیفەتێکی تر ئەوە بوو کە کەسێکی زۆر خواپەرست بوو. بۆ سەحور لە خەو هەڵدەستا و دەستنوێژەکەی دەگرت و نوێژ دەکرد و قورئان دەخواند و عیبادەت دەکرد تا بانگی بەیانی. دوای بانگی نوێژی بەیانی دەگەڕایەوە مزگەوتەکەی و نوێژی بەیانی بە جەماعەت ئەنجام دەدا. ئەو بەندەیەکی وەها دڵسۆزی خودا بوو. سێیەم: بەخشندە بوو بەرامبەر بە هەژاران و نەداران و بێ ماڵ و حاڵەکان. بەدوایاندا دەگەڕا و شوێنی ماڵەکانیان دەدۆزیەوە و دەیانناسییەوە. پاشان هاوکاری بۆ کۆدەکردەوە و بەسەر ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێی بوو دابەشی دەکرد. سیفەتی چوارەمی ئەو، کەسێکی موجاهید بوو. هەرگیز سەری بۆ هیچ کافر و ستەمکارێک دانەناوە؛ لە دژی سەری هەڵدەدا و چەقبەستوو دەبوو. دەیگوت خوایە لێمان ڕازی بە، لە ستەمکاران ناترسین."
دواتر مەلا سراج شانلی وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە دۆزی شەهیدەکان هەر بەردەوامە و بەردەوام دەبێت و وتی، "
"سی و دوو ساڵ لەمەوبەر کاتێک ئێمە دۆزی و میراتی پێغەمبەرمان لە باوەش گرت، تووشی شەهیدی زۆر بووین. چونکە لەسەر ڕێگای بەهەشت، دیلبوون و کۆچکردن و قوربانیدان روودەدات. ئەگەر ئەمانە ئامادە نەبوون، ئەوا ئەو ڕێگایە ڕێگای بەهەشت نییە. خودا مافی ئەوەی پێداوین کە بەرەنگاریی درۆ و کوفر و شیرک ببینەوە وەک تاقیکردنەوەیەک بۆ ئێمە و بۆ ئیمانداران. بۆ ئەمەش دەبێت ئامادەبین باجەکەی بدەین، وەک پێغەمبەران. سی چل ساڵ لەمەوبەر، کە خۆمان بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کرد، لە دەوری دۆزی پێغەمبەر کۆدەبووینەوە، لە دەوری قورئان کۆدەبووینەوە. ئێمە بووینەتە جەماعەتێک وەک جەماعەتی پێغەمبەر. شەهیدان و قوربانیدانی ئێمە بەڵگەی ئەوەن. مەلا شوکری و مەلا محی الدین سڵاویان گەیاندە حەمزە و موسعەبی ئوحود. سڵاویان لێ بێت؛ دۆزی ئەوان بێ بەرگریکار نییە. ئێمە کە جلە خوێناوییەکانمان لەبەردا بوو، هاتینە پێشیان و وتمان: ئەمانەتەکان بێ خاوەن نییە. ئەمە کاروانی ئوحد و بەدرە. ئەمە کاروانەکەی یەحیا پێغەمبەر و زەکەریا پێغەمبەرە. ئەمە کاروانی ئەو کەسانەیە کە بە خوێنی خۆیان درەختی دۆزییان ئاو داوە. ئێمەش، هەندێک جار بە مین لەیەکترمان دەدڕاند و پاشماوەی شەهیدەکانمان لەناو کیسی نایلۆن لە ١٠٠-٢٠٠ مەتری کۆدەکردەوە. بەڵام ئێمە وازمان لە قورئان نەهێنا، لە ڕێگای حەق لامان نەدا. ئێمە دەستبەرداری پێگەی پێغەمبەرمان نەبووین.
ئایینی خودا بێ خاوەن نییە. ئەمڕۆش وەک ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر ئوممەت ئامادەیە گیان و ماڵی خۆی بەخت بکات. ژێرزەویمان پڕ کرد لە شەهید. شێخ زەکی لە جزی، سەیدا مەلا عەلی لە نسێبین، مۆلا شێخموس لە قۆسەر، مەلا شوکری و مەلا محی الدین لە پرسووس، مۆلا فەهیم لە مێرسین، مەلا مەحمود لە دیاربەکر، مەلا عەلی لە بینگۆل، مەلا تاجەدین لە چنار، مەلا عبدالرحمان، مەلا ڕەمەزان، مەلا عەلی لە بۆتان، مۆلا هیدا لە فارقین، مەلا غیاث الدین لە باتمان... سڵاو لە هەموویان. مێژووی ئێمەیان نە بە ڕەنگ نووسیوە، بەڵکو بە خوێنی خۆیان نووسیوە.
ئایینی خودا بێ خاوەن نییە. ئەو خۆرە کە ٣٠-٣٢ ساڵ لەمەوبەر بە خوێنی شەهیدەکانمان هەڵهات، ئەمڕۆش بەردەوامە لە درەوشاوەیی. ئێمە ڕاستگۆ بووین بە قسەی خۆمان و خیانەتمان لەو سوێندانەی کردوومان نەکردووە. ئەگەر دونیای خۆمان بخەینە پێش دۆزی خۆمانەوە، خوێنیان گلەیی لە ئێمە بکەن. بەڵام ئێمە ماڵ و حالی خۆمان بەجێهێشت و منداڵەکانمان کردە قوربانی بۆ ئەوەی دۆزەکە بەرەو ئاستێکی بەرزتر ببەین. خوشک و براکانم ئەرکمان تەنها ئەوە نییە ساڵانە جارێک لە بەردەم گۆڕی شەهیدەکانمان کۆببینەوە. نەخێر! کاتێک مزگەوت و دەرگاهەکانمان پڕ دەکەین لە نەوەی پێغەمبەرمان، بە گەنجانی تەرخانکراو بۆ شەهیدبوون، ئەوکات دەیسەلمێنین کە لەسەر ڕێگای شەهیدەکانمانین. چونکە خوێنی ئەو شەهیدانە لە کاتی فێرکردنی قورئان بە منداڵان ڕژا. دەبێت بەرپرسیارێتی ئەوان هەڵبگرین و منداڵەکانمان فێری قورئان بکەین. پێویستە مزگەوتەکانمان پڕ بکەینەوە بە پەروەردەکردنی گەنجان بە هۆشیارییەکی قورئانی. خودای گەورە دڵسۆزی و خۆشەویستی لە دڵماندا بچێنێت، هەرگیز ئێمەی شەرمەزار نەکات و بیکاتە لەو کەسانەی کە بەڵێنەکەیان بەجێ دەهێنن، إن شاء الله."
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
١٠مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء ڕێکخراوە سبەینێ لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
هودا پار کاردانەوەی دەربڕی بەرامبەر بە تاوتوێ نەکردنی ڕەشنووسی یاسایەک لە پەرلەمان کە بۆ دادگاییکردنی سەهیۆنییەکانی هاوڵاتی تورکیا پێشکەش کراوە و هەڵمەتی دەستپێکرد بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژە یاسایە ببێتە یاسا.
شەهید یاسین بۆرو و هاوڕێکانی لە ١١مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەیان لە سەر گۆڕەکەیان یاد کران.
لە دووەمین ساڵیادی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسادا، دوو هاوڕێ یەکێکیان ماتۆڕسکیلەکەی و ئەوی دیکەیان پاسکیلەکەی بەخشییە غەززە بۆ پیشتیوانی لە بەرخۆدانی غەززە، کێبڕکێیان بۆ خێرخوازی کرد.