زانا، ئەکادەمیسیەن و نوێنەرانی حیزبەکانی سیاسی کە لە هەرێمی کوردستانەوە بەشداریان لە ٩مین دیداری زانایان کردبوو سوپاسگوزاریان لە إتحاد العلماء کرد بەهۆی رێکخستنی دیدارەکە.
٩مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء (یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان) رێکخرابوو ئەمساڵ بە تەوەری "تۆفانی ئەقسا، ئەرکی ئوممەت و زانایان (غەززە شکۆی ئوممەت)" بەڕێوەچوو.
بەرنامەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا لە کوردستان، ئێران، عێراق، تورکیا و ژمارەیەکی زۆر زانای دیکە بەڕێوەچوو.
زانایانی کە لە هەرێمی کوردستانەوە بەشداریان لە بەرنامەکە کردبوو سوپاسگوزاریان لە إتحاد العلماء و هودا پار کە بەهۆی رێکخستنی ئەم دیدارەیە.
"ئەم دیداری ساڵانەیە دیدارێکی زۆر باشە بۆ تێگەشتن لە کاروباری مسوڵمانان و ئوممەتی ئیسلامی لە هەموو جیهاندا پێویستە بەردەوام بێت"
پرۆفسیۆر دکتۆر سەباح محەمەد نەجیب کە لە شاری سلێمانیەوە بەشداری لە دیدارەکە کردبوو وتی، " ئەم دیداری ساڵانەیە دیدارێکی زۆر باشە. زانایان و مسوڵمانەکان لە وڵات و شوێنە جیاجیاکان کۆدەکاتەوە. پێکەوە راوێژ دەکەن. بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکەن. ئاگادار دەبن لە کاروباری یەکتری. ئەمە وەکو ژانگەیەک وایە بۆ ئەهلی عیلم و زانست کە ساڵانە لە ئامێزی شاری دیاربەکرە کۆدەبنەوە بە نیەتێکی باش. بۆ تێگەشتن لە کاروباری مسوڵمانان و ئوممەتی ئیسلامی لە هەموو جیهاندا. پێویستە بەردەوام بێت."
ناوبراو لە بەردەوامی سەبارەت بە دۆزی فەلەستین وتی، "دۆزی فەلەستین دۆزێکی گرنگە. دۆزێکی چارەنووسسازە بە نیسبەت ئوممەتی ئیسلامیەوە. فەلەستین، قودس و ئەقسا لە ویژدانی هەموو مسوڵمانێکدا قەزیەیێکی زیندوو و جاویدانە. هیچ کەسێک ناتوانێت ئەگەر تۆزێک ئینسافی هەبێت لەم قەزیەیە بێ هەڵوێست بێت. هەڵوێستی ئێمە وەکو گەلی کوردستان، وەکو مسوڵمانانی کوردستان پشتگری خەلکی فەلەستینە، پشتگری خەلکی غەززەیە. بە تایبەتی ئەو پەڵامەرەی ٧ی ١٠ی رابردوو توانی گیانێکی تازەی بکاتەوە بەر قەزیەی فەلەستین. ئەگەر چی وێرانکاریێکی زۆر بە دوادا هات بەڵام ئیسباتی کرد کە گیانی موقامەتە و بەرخۆدان کە گیانی شەهادەتخوازی و خەلکی غەززە دەتوانێت کۆتایی بە ئەفسانەی سەهیۆنیزم بهێنێت. ئێستا سەهیۆنییەکان لە ترس و لەرزێکی گەورەدا دەژین. لە رووی مەعنەوییەوە بە تایبەتی لە رووی دەروونیەوە ڕوخاون. خەلکی دونیا زیاتر قەناعەتیان هێناوە بە حەقانیەتی قەزیەی فەلەستین، بە ڕەوابوونی دۆزی فەلەستین، بە مەزلوومیەتی گەلی فەلەستین، بەوەی کە قەوارەی سەهیۆنی قەوارەیەکی داگیرکارە. هیچ پەیوەندیێکی بە یاسا مرۆڤییەکانەوە نییە. هیچ پەیوەندیێکی تەنانەت بە شەریعەتی ئاسمانیەوە نییە. بەلکو بە شێوەیەکی خۆسپێنانەوە دەیەوێت بە زەبر و زەم داگیرکاری بکات. درێژە بە داگیرکاری خۆی بدات. ئەم تۆفانی ئەقسا بوو بە هێڵی جیاکار لە نێوان ئەهلی حەق و باتیل. ئەهلی حەق زیاتر دڵنیا بوو لەوەی کە سەرکەوتن نزیکە. سەرکەوتن تەنها بە توانای سەربازی نییە. سەرکەوتن بە قووەتی ئیمانە. سەرکەوتن بە حەقانیەتی قەزیەکەیە. سەرکەوتن بەوەیە کە ئازادەکانی دونیا، خەلکی بە ئینساف و عەدالەتخوازی دونیا ئێستا پشتگری لە دۆزی رەوای گەلی فەلەستین و غەززە دەکەن."
"لێرە دەستخۆشی زۆرم هەیە بۆ مسوڵمانانی کوردستانی تورکیا و هەموو ئەو مسوڵمانانەی دەستیان هەبووە لە ئەنجامدانی ئەم کۆڕبەندەی ئێستا لێرە کراوە"
مامۆستا کامیل مەحموود ئەحمەد کە لە هەڵەبجەوە بەشداری لە دیدارەکە کردبوو وتی، "زۆر دەستخۆشی و سوپاس و ڕێزم هەیە بۆ إتحاد العلماء و المدارس الإسلامیة. لە شاری دیاربەکر ئەم مولتەقایەیان رێکخستووە. گرنگی ئەم مولتەقایە لەوەدایە کە هەموو رمووزی عولەما و هەموو نوێنەرایەتی ئوممەت دەتوانین بڵێین نوێنەرانی وڵاتانی ئیسلامی، گەڵانی مسوڵمان لە هەموو توێژێنەوەکان لێرە ئامادە بوون و پشتوانی خۆمان رادەگینن بۆ هەموو کێشەکانی ئوممەتی ئیسلامی بە گشتی و بە تایبەتیش بۆ گەلی فەلەستین و گەلی غەززە. لێرە دەستخۆشی زۆرم هەیە بۆ مسوڵمانانی کوردستانی تورکیا و بە تایبەتیش حیزبی هودا پار و إتحاد العلماء و هەموو ئەو مسوڵمانانەی دەستیان هەبووە لە ئەنجامدانی ئەم کۆڕبەندەی ئێستا لێرە کراوە. بە ڕاستی ئەمە کارێکی هاوبەش بۆ پشتیوانی لە جیهادی غەززە و گەلی مسوڵمانی فەلەستین، بە تایبەتیش لە کاتەی کە غەززەییەکان دوچاری ترسناکترین هێرشی لە ناو بردنەوە بوونەتەوە لە لایەن گەورەترین دوژمنی مسوڵمانان و مرۆڤایەتی کە بریتییە لە سەهیۆنییەکان.
لێرەوە پێویستە ئێمە مسوڵمانان لە قەلبەوە لەگەڵ گەلی مسوڵمانی فەلەستین و غەززەدا بین. بە تایبەتی لە میحنەتە زۆرە. إن شاء الله لە نوێژەکانمان، موناسیبەتەکانمان، لە هەموو کاتێکدا دوعایان بۆ بکەین. ئەوەی پێمان دەکرێت لێرە دوعایە، هاوسۆزیە، خۆشەویستییە، لایەنگری و پشتیوانییە بۆ مەزلومیەتی خەلکی فەلەستین و غەززە. بۆیە لێرەوە جارێکی دیکە دەستخۆشی دەکەم لە إتحاد العلماء کە لێرە ئەم کۆربەندەیان ساز کردووە و هەموو ئەو کارانەی تر کە لەم ماوەیە کە ئێمە دەزانین کردوویانە. بە راستی ئەوان سەری ئێمەیان بەرز کردووتەوە کە ئەم جۆرە کارەنەیان ئەنجام داوە. ئەم کارانە بینین و یەکتر ناسینی هەموو ئەو خەلکەی کە لێرە ئامادە بووە. ئێمە زۆرمان ناسی و هەموویان پشتیوانی و هاوکارن بۆ ئەم جۆرە کارانە و گەلی مسوڵمانی فەلەستین و غەززە."
"لێرە دەست خۆشی لە حەماس دەکەین بەهۆی ئەو جەهد و جیهادەیان"
فەرهاد مەلا ساڵح ئەندامی شورای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کە لە هەولێرەوە بەشداری لە بەرنامەکە کردبوو وتی، "بە خۆشحالیوە بەشداریمان کرد. تۆفانی ئەقسا دوو ڕۆژ دیکە ساڵەکەی تەواو دەکات. ئێمە لە بەردەمی ساڵێک لە تێکۆشان و خەبات و جیهادی گەلی فەلەستین و بە تایبەتی خەلکی غەززە و هەروەها حەماسین. توانیان رووبەرووی ئەو ئیحتیلال و داگیرکاریە ببنەوە کە لە لایەن ئیسرائیلی داگیرکەرەوە بن. لێرە دەست خۆشیان لێ دەکەین بەهۆی ئەو جەهد و جیهادەیان. دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە دەکەین کە بەشداربوون لە رزگارکردنی خەلکی فەلەستین و غەززە و هەموو ناوچەکەش. بە ڕاستی ئەوە وەرچەرخانێکی گەورەیە لە مێژووی ناوچەکەدا. لێرەوە حەقی خۆیەتی دەستخۆشی بکەم لە برایانمان لە کۆماری تورکیا و هودا پار و إتحاد العلماء کە توانیان ئەم خەلکە بەڕێزە لە هەموو عولەما و شەخسیاتی ئیسلامی کۆبکەنەوە و بتوانین پاڵپشتیێک بۆ ئەو کارە گەورەیە."
ناوبراو لە بەردەوامی باس لە چالاکییەکانی یەکگرتوو بۆ غەززە کرد و وتی، "ئێمە لە هەولێر و هەرێمی کوردستان، وەک یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە رێگەی سێ رێکخراوی گەورەی مونەزەماتی موجتەمەعی مەدەنی و خێرخوازی وەکو بەختەوەری و رابیتەی ئیسلامی و هانای خێرخوازی بەشداریمان کردووە لە سەدان تەن لە بوای خێرخوازی و ماددی بۆ خەلکی غەززە. هەروەها تیمەکانمان لە فڕنی نایان دروست کردووە لە ناو غەززە. هەروەها چالاکیێکی زۆری مرۆیی دەکەین بۆ ئەوەی ئێمەش بتوانین بەشێک لە ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین وەک خەلکی کورد و کورستان وەک نەوەکانی سەلاحەدین ئەیوبی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئوسامە حەمدان ئەندامی ئۆفیسی سیاسی حەماس جەختی لەوە کرد کە دوای شەهادەتی یەحیا سینوار بزووتنەوەکە بە دەست بۆشایی سەرکردایەتییەوە ناناڵێت و ئیدعاکانی دامەزراندنی "ئەنجومەنی سەرکردایەتی"ـی رەتکردەوە.
عەزیز تەکدال یەکێک لە خزمەکانی خوالێخۆشبوو فەسیح گولەر ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا باسی لەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەی ٤ ساڵ بە سەر کۆچی دواییەکەی تێپەڕیوە بەڵام ئێشی کۆچی دوایی مامۆستا هێشتا تازەیە.
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.