١٠مین دیداری زانایان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی کۆتایی کۆتایی هات

١٠مین دیداری زانایان کە بە تەوەری "هەوڵە هێرشە ئایدۆلۆژییەکان بۆ سەر بەها ئیسلامییەکانمان" ڕێکخراوبوو بە بڵاوکرندەوەی بەیاننامەی کۆتایی کۆتایی هات.
إتحاد العلماء کە هەموو ساڵێک بەرنامەی دیداری زانایان ڕێکدەخات ئەمساڵ بە تەوەری "هەوڵە هێرشە ئایدۆلۆژییەکان بۆ سەر بەها ئیسلامییەکانمان" بەرنامەکەی لە دیاربەکر ڕێکخست.
بەرنامەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی سیاسی، زانا و ئەکادەمی لە بەرەواری ١١-١٢ی ئۆکتۆبەر لە هۆلی مزگەوتی سەلاحەدین ئەیوبی لە دیاربەکر بەڕێوەچوو.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار، فەوزی بەرهوم وتەبێژی حەماس، سامی ئەبو زوهری یەکێک لە بەڕێوبەرانی حەماس، دکتۆر نەواف تەکروری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین و ژمارەیەکی زۆر مامۆستا و زانای دیکە لە کوردستان، تورکیا، ئێران، عێراق، سوریا، تورکستانی ڕۆژهەڵات، مۆریتانیا و ژمارەیەکی زۆر وڵاتی دیکە بەشداریان لە بەرنامەکە کرد.
بەرنامەکە دوای بڵاو کردنەوەی بەیاننامەی کۆتایی کە لە ١٧ ماددە پێکهاتووە کۆتایی هات.
تەواوی دەقی بەیاننامەکە:
"حەمد و سوپای بۆ خودای پەروەردگاری جیهانەکان. سەلات و سەلام لە سەر پێغەمبەری خودا موحممەد و خانەوادەکەی و یارەکانی بێت.
١٠مین دیداری زانایانمان بە تەوەری "هەوڵە هێرشە ئایدۆلۆژییەکان بۆ سەر بەها ئیسلامییەکانمان" لە بەرواری ١١-١٢ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ی ز. / ١٩-٢٠ی ربیع الآخری ک. بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا لە شار و وڵاتەکە جیاوازەکان لە دیاربەکر بەڕێوەچوو. ئێمە بەیاننامەی کۆتایی، کە لە ئەنجامی پێشکەشکردن و گفتوگۆکان لەم کۆبوونەوە بە بەرەکەتەدا، لە شێوەی چەند ماددە پێشکەش بە جیهانی ئیسلامی دەکەین:
بسم الله الرحمن الرحيم
فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا ۚ فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا ۚ لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (الروم : ٣٠)
١- زانایان میراتگرانی پێغەبەرانن. ئەم میراتە جگە لە گەیاندنی پەیام (تەبلیغ) و پێدانی ڕێنمایی (ئیرشاد)، بەرپرسیارێتیەکانی وەک پاراستنی ئیمان لە لادان، لە تێکچوونی ئەخلاقی و لە گەندەڵی و هەروەها ڕێنماییکردنی ئوممەت بەرەو سوودمەندی ئایینی و دونیەوی لەخۆدەگرێت.
٢- مزگەوتی ئەقسا و قودس کە لە قورئان وەک موبارەک/پیرۆز وەسف کراوە و یەکێکن لە پیرۆزییەکانی ئوممەت لە لایەن کۆمەڵگای کە قورئان وەک مەلعون/نفرینلێکراو وەسفی کردووە داگیر کراوە. لەبەر ئەوەی تۆفانی ئەقسا بەجێهێنانی فەرزیەی جیهادە بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاری وا باوەڕ دەکەین کە بە پێی باوەڕی و ئیمانمان دەبێت پشتیوانی لێ بکەین.
٣- گەلی کورد دوای قبوڵکردنی ئیسلام، شوناس و کەسایەتی ئینسانی خۆی وەک تاک و وەک کۆمەڵگا هاوتەریب لەگەڵ فێرکارییە بەرزەکانی ئیسلام داڕشتووە. لە ئەنجامدا پەرۆشی ئایینی، دڵسۆزی، هەستکردن بە شەرمەزاری، خۆشەویستی بۆ زانستە ئیسلامییەکان و هاوپشتی کۆمەڵایەتی بوونەتە تایبەتمەندییە سەرەتاییەکانی کەسایەتی ئیسلامی.
٤- بۆ گەلانی مسوڵمان دەبێت ناسمانەی ئیسلامی بەرزتر لە هەموو شوناسێکی نەژادی یان شوناسێکی دیکەدا بێت. باوەڕی و ئیمانمان "برایەتی ئیسلامیـ"ـی وەک چەترێک پێشکەش کردووە کە هەموو قەوم و گەلان لە باوەش دەگرێت.
٥- ئەو ئایدۆلۆژیانەی کە وەک ئەڵتەرناتیڤ/بەدیل بۆ ئیسلام خراوەتەڕوو، شەڕێکی بێوچانیان لەدژی بەها خانەوادە کولتوورییەکانی کورد کە لەلایەن ئیسلامەوە داڕێژراون، هەڵگیرساندووە و گەلی کوردی موسڵمانیان سەرلێشێواو کردووە. ئەم ڕێکخراوانە هەوڵیان داوە بێ ئەخلاقیترین شێوازی ژیانی جیهان بەسەر کورددا بسەپێنن.
٦- لە ئیسلامدا خانەوادە وەک سەرچاوەی خۆشی و ئاسایشی مرۆڤایەتی و بناغەی پتەوی کۆمەڵگا قبوڵ دەکرێت. پاراستن و پتەوکردنی دامەزراوەی خانەوادە تەنیا لە ژێر ڕۆشنایی ئەو بنەما ئەخلاقیی و ڕێسا کۆمەڵایەتییانەی کە ئیسلام پێشبینی دەکات، مومکینە.
٧- لاوازبوونی پەیوەندی لەناو خانەوادە، وەرینی سیستەمی بەها، زیادەڕۆیی لە تاکگەرایی، سەپاندنی کولتووری بەکاربەر و کاریگەرییە تێکدەرەکانی میدیا و کولتوری دیجیتاڵی وەک هۆکارە سەرەکییەکانی هەڕەشەکردن لە پێکهاتەی خانەوادەکەماندا دەردەکەون.
٨- هەرچەندە "زینا" و پەیوەندیی هاوڕەگەزبازی، کە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی مێژووەوە لە کۆنترین قەدەغەکردنی کۆمەڵایەتی و تاوانە گەورەکان بوون، بەڵام لەم دواییانەدا لە وڵاتی ئێمەدا بە یاسایی کراون، بەڵام ئەم ئازادییە کە زیان بە دامەزراوەی خانەوادە دەگەیەنێت، پێویستە بە زووترین کات دەستبەرداری بێت و جارێکی دیکە قەدەغە بکرێت.
٩- دەبێت سیاسەتی کولتووری پەرەپێبدرێت بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ ئەو بڵاوکراوانەدا بکرێت کە بەهاکانی خانەوادە تێکدەدەن. لەم ڕووەوە میدیا بەرپرسیارێتییەکی گەورە لە ئەستۆدایە.
١٠- ئەو بڵاوکراوانەی کە پێشکەش بە خەڵک دەکرێن بۆ پەسەندکردن و سەرنجی خەڵک، هەروەها بەها کولتووری و ئەخلاقییە خێرا گۆڕاو و پەرەسەندووەکان، دەبێت لەگەڵ بەها ئیسلامییەکان و چاوەڕوانییە ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگادا هاوتەریب بن. ئەمەش بۆ پاراستنی بەهاکانمان زۆر گرنگە.
١١- بۆ چارەسەرکردنی ئەو تەحەددایانەی کە سەردەمی مۆدێرن بۆ گەنجان دروستی دەکات گوتاری ئایینی نەریتی بەس نییە. ڕێبازێکی نوێ، لەسەر بنەمای دیالۆگ و کراوەیی و پەرەپێدانی زمان و میتۆدی گونجاو پێویستە.
١٢- ئەو هۆشیارییەی کە عەلمانیەت تەنیا هەڵبژاردەیەکی فیکری نییە بەڵکو پڕۆژەیەکی سیاسی و کولتوورییە بۆ لاوازکردنی پەیوەندی ئایینی و ڕاکێشانی گەنجان بۆ شێوازی ژیان و بەها نامۆکان، دەبێت بە شێوەیەکی سیستماتیک چێنرێت.
١٣- دەبێت لە بەرامبەر "دروستکردنی ناسنامەی بێدینی" کە لە لایەن ئایدۆلۆژیای مرۆڤایەتی سەپێنراوە، مەدرەسە و دامەزراوە زانستی و کولتوورییەکان بەهێزتر بکرێن و بەها هاوبەشەکانی ئوممەتیش جارێکی دیکە و بە توندی بخرێنە بەرنامەی کارەوە.
١٤- چاودێریکردنی پێشکەوتنی پەروەردەیی منداڵان زۆر گرنگە. پێویستە دایک و باوک ئاگادار بکرێتەوە لە مەترسییەکانی هێرشی ئایدیۆلۆژی و کولتووری.
١٥- موسڵمانان نابێت تەنها لە وتاری و کۆنفرانسدا میدیا بەکاربهێنن، بەڵکو پێویستە پلاتفۆرمی میدیایی دابمەزرێنن کە بە زمانی خۆیان قسە لەگەڵ جیهانی گەنجان بکەن و لەوێوە بەهای ئەخلاقی بەرزیان بۆ بخەنە ڕوو.
١٦- پێویستە قوتابخانە و زانکۆ و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان و زانایان چالاکی هاوبەش ئەنجام بدەن بۆ بەهێزکردنی هۆشیاری ئەخلاقی و ئایینی.
١٧- تا زانایان بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن و گەنجان پابەندی ناسنامەی ئیسلامی خۆیان بمێننەوە، ئوممەت دەسەڵاتی ئەوەی هەیە خۆی نوێ بکاتەوە و منداڵەکانی بپارێزێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
١٠مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء ڕێکخرابوو لە دیاربەکر بەڕێوەچوو.
١٠مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء ڕێکخراوە سبەینێ لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
هودا پار کاردانەوەی دەربڕی بەرامبەر بە تاوتوێ نەکردنی ڕەشنووسی یاسایەک لە پەرلەمان کە بۆ دادگاییکردنی سەهیۆنییەکانی هاوڵاتی تورکیا پێشکەش کراوە و هەڵمەتی دەستپێکرد بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژە یاسایە ببێتە یاسا.