دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار بەشداری لە فێستیڤاڵی بیبەر لە شاری کلیس کرد

شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی "تامێک کە لە تیژیەکەی دێت" چووە کلیس.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لەگەڵ شاندێکی یاوەر کە پێکهاتبوو لە فاروق گۆچەر سەرۆکی مەڵبەندی عەنتابی هودا پار، عەلی کیریش سەرۆکی مەڵبەندی کلیس لە شوێنی پرۆتۆکۆڵەکە جێگەی خۆیان گرتەوە.
دەمیر لەگەڵ هاوڵاتیان سەردانی ئەو ستاندانەی کرد کە لە گوندەکەدا کراونەتەوە و دواجاریش چووە ئەو ناوچەیەی فێستیڤاڵەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت.
دەمیر لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە وتی، "ئەو بیبەرەی لە گوندی حەسەنجالی ئێمە بەرهەم دێت نەک هەر سفرەمان دەڕازێنێتەوە بەڵکو تامێکی خۆش بە خواردنەکانمان دەبەخشێت، هاوکات سەرچاوەیەکی زۆر باشی داهاتە بۆ شاری کلیسمان. لەو چوارچێوەیەدا پیرۆزبایی لە هەموو گوندنشینانمان دەکەم."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دروێنەی زەیتوون لە شارۆچکەی دێرکی پارێزگای مێردین دەستیپێکرد. بەڵام بەرهەمهێنەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەهۆی کەمی باران لەمساڵ و وشکەساڵی وەرزیدا کەمبوونەوەی جددی لە بەرهەمدا هەبووە.
بووک و زاوایەکی دیاربەکری کە تازە هاوسەرگیریان کردبوو تەواوی زێڕەکایان کە لە ئاهەنگی هاسەرگیریدا وەک دیاری پێیان درابوو بەخشییە غەززە.
سامی ئەبو زوهری یەکێک لە سەرکردەکانی حەماس لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە لە مێردین وتی، "ئەم ڕێککەوتنە وەک وێستگەیەک دەبینین. تا کاتی ڕزگاربوونی قودس بەردەوام دەبین لە تێکۆشانەکەمان."