کاروانی ئومێد بانگێشتی هاوکاری بەپەلە بۆ سوودان دەکات
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد بانگێشتی هاوکاری بەپەلە بۆ وڵاتی سوودان کرد کە تووشی شەڕی ناوخۆیی بووە.
لە ساڵی ٢٠١٩ شەڕی ناوخۆیی سوودان دەستپێکرد. ناکۆکی لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی کە لە لایەن ئیماراتی عەرەبی پشتگری لێ دەکرێت و لە ساڵی ٢٠٢٣ کێشەکە گۆڕا بۆ شەڕ و کۆمەڵکوژی بەردەوامە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکان، لە ماوەی ٦ ساڵدا ملیۆنان کەس ناچار ماون کۆچ بکەن و نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەقفی کاروانی ئومێد کە لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان چالاکی خێرخوازی بەڕێوە دەبات لە بەرامەر قەیرانی مرۆیی لە سوودان بێ دەنگ نەبوو بانگێشتی هاوکاری بەپەلە بۆ سوودان کرد. وەقفەکە بانگێشتی خێرخوازەکان کرد کە پشتگری لە وەقفەکە بکەن بۆ گەیاندنی هاوکاری بە سوودان.
محەمەد نورالله گونایدن سکرتێری گشتی کاروانی ئومێد سەبارەت بە بانگێشتەکە لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
ناوبراو وتی، "بەهۆی شەڕی ناوخۆیی سوودان منداڵ و پیر و ئافرەتەکان تووشی ئێش و ئازار دەبن. ژمارەیەکی زۆر لە خوشک و براکانمان ناچار دەمێنن کۆچی وڵاتانی سنوور بکەن. وەک کاروانی ئومێد دەستبەکار بووین بۆ ئەوەی بە ئیزنی خودا هاوکاری خوشک و براکانمان لە سوودان بکەین. بە ئیزنی خودا لە چەند ڕۆژی دەهاتوودا هاوکارییەکانمان دەگەنە ناوچەکە. لەمبارەیە داوای هاوکاری لە خێرخوازەکانمان دەکەین. بەم هەمان شێوەیەی لە غەززە لەگەڵ خوشک و براکانمان بووین لە سوودانیش لەگەڵیان دەبین." (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.
فاروق دینچ بەرپرسی سیاسەتی لاوانی هودا پار و پەرلەمانتاری مێرسین لە پانێڵێکدا کە بۆ تیشک خستنە سەر بەرەنگاربوونەوەی ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوەچوو، توێژینەوەی مەیدانی و پێشنیاری چارەسەری پێشکەش کرد.