یەکەم فڕۆکە لە دوای ساڵی ٢٠١٤ لە فڕۆکەخانەی موسڵ نیشتەوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ پێشوازی لە یەکەم گەشتی فەرمی ناوخۆیی لە دوای ١١ ساڵدا کرد.
عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری موسڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، "فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی عێراق وەک یەکەم گەشتی فەرمی ناوخۆ لەسەر ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ نیشتەوە."
پارێزگار دەخیل ڕایگەیاند، پلان هەیە بۆ ڕێکخستنی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەوە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و وڵاتانی جیاجیای جیهان و وتی، "ئەم کردنەوەیە نوێنەرایەتی دەرفەتێکی گەورەیە بۆ دووبارە گەشەپێدان و بوژاندنەوەی ئابووری موسڵ."
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ بەهۆی هێرشەکانی داعش کە لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی بەسەر شارەکەدا گرت، زیانێکی زۆری بەرکەوت و بێچالاک بوو، دوای هەوڵە درێژخایەنەکانی چاککردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی، فڕۆکەخانەکە دەرگاکانی بەڕووی هاتوچۆی ئاسمانی مەدەنی لە باکووری وڵاتدا کردەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر ڕایگەیاند، "بەھۆی گۆڕانی کەشوھەوا و پێشبینیی ھاتنی شەپۆلێکی بارانبارین، بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرجەم تیمەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە."
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە ئەنجامی چالاکییەکانی لە پارێزگای ئیلازغ هاوکاری جڵوبەرگی زستانە بە سەر ١٥٠ منداڵی یەتیم و هەژار دابەش کرد.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک لە مانگی تشرینی دووەمدا بەرنامەی یادکردنی هاوەڵانی پێغەمبەر ڕێکدەخات ئەمساڵ یادی موسعەب بن عومەیری کرد.
ئۆتۆمبیلێک لەسەر ڕێگای هەکاری – وان کۆنترۆڵی لەدەستدا و کەوتە ناو بەنداوی زەرنەک. تەرمی ٣ کەس لە ناوەوە دۆزرایەوە.