لە شاری وان لە ناو دەریاچەی بەنداوێکدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا
ئۆتۆمبیلێک لەسەر ڕێگای هەکاری – وان کۆنترۆڵی لەدەستدا و کەوتە ناو بەنداوی زەرنەک. تەرمی ٣ کەس لە ناوەوە دۆزرایەوە.
رووداوەکە نزیکەی کاتژمێر ٠٩:٠٠ لەسەر ڕێگای هەکاری- وان روویداوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، ئۆتۆمبێلەکە لە کاتی گەشتکردن لە هەکاریەوە بۆ وان کۆنترۆڵی سوکانەکەی لەدەستداوە و دەکەوێتە ناو بەنداوی زەرنەکەوە.
لەسەر ئاگادارکردنەوەی خەڵکی دەوروبەر، تیمەکانی ئافاد، ئومکە، تەندروستی فریاکەوتن، بەشی ئاگرکوژێنەوە، پۆلیس و جەندرمە ڕەوانەی ناوچەکە کران.
لە ئەنجامی چالاکییەکاندا تەرمی ٣ کەس دۆزرایەوە و تەرمەکان لە ناو ئاو دەرێنران.
دوای پشکنینی سەرەتایی تەرمەکان گواستراونەتەوە بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری وان.
لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای شرنەخ بەشداریی لە چوارەمین سیمپۆزیەمی مەلای جزیری کرد.
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆمۆر مەحکوم کرد و هێرشەکەی وەک "کارێکی دوژمنکارانە" وەسف کرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ کرد.