وەقفی یەتیمەکان هاوکاری جڵوبەرگی زستانە بە سەر هەژار و یەتیمەکان دابەش دەکات
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە ئەنجامی چالاکییەکانی لە پارێزگای ئیلازغ هاوکاری جڵوبەرگی زستانە بە سەر ١٥٠ منداڵی یەتیم و هەژار دابەش کرد.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان کە لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی وڵات و جیهان چالاکییەکانی خێرخوازی بەڕێوە دەبات لە ئەنجامی چالاکییەکانی لە پارێزگای ئیلازغ (خارپێت) هاوکاری جڵوبەرگی زستانە بە سەر ١٥٠ منداڵی یەتیم و هەژار دابەش کرد.
یاووز ئۆنەر نوێنەری وەقفی یەتیمەکان لە ئیلازغ سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و باسی لەوە کرد کە بۆ ١٥٠ منداڵی یەتیم و هەژار بوونەتە ئومێد و هیوا.
یاووز ئۆنەر وتی، "ئێمە وەک وەقفی یەتیمەکان دەستمان بە چالاکیێکی گرنگ کرد. لە ئەنجامی کەمپینەی 'پێڵاوێک و پالتۆیەک' جڵوبەرگی زستانەمان بە سەر ١٥٠ منداڵی یەتیم دابەش کرد. کارتی هاوکاریمان بە منداڵە یەتیمەکان دایەوە تاکو بە پێی ویستی خۆیان جڵوبەرگی زستانە بکڕن."
ناوبراو لە بەردەوامی سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد بەهۆی پشتگریان لە وەقفەکە و بانگێشتی کرد کە بۆ ئەوەی چالاکییەکانیان زیاتر بێت چاوەڕوانی بەردەوامبوونی پشتگری خێرخوازەکانن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک لە مانگی تشرینی دووەمدا بەرنامەی یادکردنی هاوەڵانی پێغەمبەر ڕێکدەخات ئەمساڵ یادی موسعەب بن عومەیری کرد.
ئۆتۆمبیلێک لەسەر ڕێگای هەکاری – وان کۆنترۆڵی لەدەستدا و کەوتە ناو بەنداوی زەرنەک. تەرمی ٣ کەس لە ناوەوە دۆزرایەوە.
مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای شرنەخ بەشداریی لە چوارەمین سیمپۆزیەمی مەلای جزیری کرد.