پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدان: سووسا ناوی ئیمان و دڵسۆزی و ئەو باجەیە کە لە پێناو ڕاستودروستیدا دەدرێت
پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدان بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهادەتی شەهیدەکانی گوندی سووسا بە دەستی پەکەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٢ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٢ ئەندامانی پەکەکە هەڵکوتانە سەر گوندی سووسا لە شارۆچکەی فارقینی پارێزگای دیاربەکر و ١٠ مسوڵمان کە لە ناو مزگەوت نوێژی عیشایان دەکرد گولڵەباران کرد.
پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدان بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهادەتی شەهیدەکانی گوندی سووسا پەیامێکی بڵاو کردەوە و یادی شەهیدەکان کرد.
لە پەیامەکەدا هاتووە:
"هەنێک لە شەوەکان لە مێژوودا نەک بە موڕەکەب بەڵکو بە خوێن دەنووسرێن...
ساڵ ١٩٩٢...
شەوی ٢٥ی حوزەیران...
خۆشی و ئارامی نوێژی عیشا بە هێرشێکی خیانەتکارانە تێکچوو...
پەکەکە بەو کۆمەڵکوژییەی لە مزگەوتی گوندی سووسا ئەنجامی دا تەنها مرۆڤەکانی نەکردە ئامانج بەلکو ویجدانەکانیش کردە ئامانج. ئەو باوەڕدارانەی کە کەوتنە سەر زەوی، بە شەهیدبوونیان جێپەنجەیەکی نەسڕاوەیان لەسەر یادەوەری ئەو خاکانە بەجێهێشت.
تێپەڕبوونی ساڵەکان رووداوەکە لەبیر نەبرد. سووسا تەنها کۆمەڵکوژیێک نییە بەڵکو سووسا ناوی ئیمان و دڵسۆزی و ئەو باجەیە کە لە پێناو ڕاستودروستیدا دەدرێت.
بە ڕەحمەتەوە یادی شەهیدە ئازیزەکانمان دەکەین؛ ئەو شەوە تاریکە لەبیر ناکەین و ڕێگە نادەین لەبیر بکرێت..."
Şehitler Kervanı Platformu, 26 Haziran 1992’de #Diyarbakır’ın #Silvan ilçesine bağlı #Susa köyünde camide ibadet eden Müslümanların şehit edildiği saldırının yıl dönümünde sosyal medyada anma paylaşımı yaptı. pic.twitter.com/o6wzTt04ko
— İLKHA Video (@ilkhavideo) 26 Haziran 2026
بەلگەی دوژمنیی پەکەکە لە بەرامبەر ئیسلام: کۆمەڵکوژی سووسا
لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ پەکەکەییەکان بە جڵوبەرگی سەربازەکان چوونە گوندی سووسای شارۆچکەی فارقینی پارێزگاری دیاربەکر و ١٠ مسوڵمانیان کە لە ناو مزگەوت بوون شەهید کرد.
٣٤ ساڵ بە سەر ئەو کۆمەڵکوژیەی وەحشیانە تێپەڕی. لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژیەی پەکەکە حوسێن چەتینکایا، عبدالخالق ئووگاش، حاجی ئەحمەد کانتار، ئەمین فیدانجی، زەکی فیدانجی، مەدەنی فیدانجی، سەعید فیدانجی، مەککی فیدانجی، محەمەد عەلی ئووسلوو و عەدنان کانتار شەهید بوون.
پەكەكە لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە چەندین كۆمەڵكوژی لە ناوچەكانی باكووری كوردستان ئەنجام داوە، منداڵ و گەنج و پیری كوشتون، هێرشی سەر مزگەوتەكانی كردوە.
ئەو كۆمەڵكوژی و تاوانەی پەكەكە لە ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ لە ناوچەكەكانی باكووری كوردستان ئەنجامی داون تا ئێستا لە بیر نەكراون. پەكەكە لە ساڵی ١٩٧٨ دامەزراوە، لە باكووری كوردستان بەردەوام هێرشی دەكردە سەر ئەو كەسانەی هەڵگری ناسنامەی ئیسلامی بوون، بە هەمو جۆرێک ئازاری دەدان، تەنانەت چەند جارێک هێرشیان كردە سەر مزگەوتەكان. بەم كارانە پەكەكە سەلماندی كە دژی ئیسلام و مسوڵمانەكانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بە بۆنەی ١٠ موحەڕەم ڕۆژی شەهادەتی حەزرەتی حوسێن و هاوڕێکانی لە باتمان بەرنامەی "غەززە: کەربەلای سەردەم" بەڕێوەچوو.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر، پەیامێکی بەبۆنەی ڕۆژی عاشورا بڵاوکردەوە، سەرنجی بۆ کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی بەردەوامی غەززە ڕاکێشا و ئەو دڕندەییانەی بە کەربەلایەکی سەردەمیانە وەسف کرد.
دەزگای خێرخوازی کاروانی ئومێدی هەتای بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی بۆ دابەشکردنی هاوکاری بە سەر یەتیم و هەژارەکان.