لە دیاربەکر یادی شەهیدان لە کەربەلاوە بۆ غەززە، لە شێخ سەعیدەوە تا سووسا کرایەوە
لە بەرنامەیەکدا کە جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدان لە دیاربەکر بە بۆنەی مانگی موحەڕەمەوە ڕێکخستبوو، ئەو زوڵم و کۆمەڵکوژییانەی لە قۆناغە جیاوازەکاندا، لە کەربەلاوە تا غەززە، لە شێخ سەعیدەوە تا سووسا، ئەزموون کران، یاد کرایەوە.
لە دیاربەکر لە لایەن جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدان بە بۆنەی مانگی موحەڕەمەوە بەرنامەیەک سازکرا.
لە بەرنامەکەدا باس لە شەهیدبوونی ئیمام حوسێن و هاوەڵانی لەسەر دەستی یەزید لە کەربەلا و شەهادەتی شێخ سەعید و هاوڕێکانی لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ و کۆمەڵکوژی موسڵمانان لە لایەن پەکەکە لە مزگەوتی گوندی سووسا لە فارقین لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٢ و ئەو ئازارە بێئەندازەی کە غەززە بۆ ساڵانێک لە ژێر هێرش و وێرانکاری و گەمارۆدانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەبینن، کرا.
بەرنامەکە کە لە پارکی ڕۆبۆسکی لە ناوچەی کایاپناری شاری دیاربەکر بەڕێوەچوو. بەرنامەکە بە خوێندنەوەی قورئانی کەریم لەلایەن حافز عومەر ئاکگولەوە دەستی پێکرد. دوابەدوای ئەمەش گروپی سروودی بزووتنەوەی دەعەوەت و گەنجایەتی سروودگەلێکیان پێشکەش کرد کە لەگەڵ کەشوهەوای ڕۆحی موحەڕەمدا دەگونجێت.
"ململانێی نێوان حەقیقەت و باتڵ لە سەردەمی ئادەمەوە تا ئێستا بەردەوامە"
مەلا رەجایی گولەر لە قسەکانیدا سەبارەت بە گرنگی ئەو ڕۆژە، پەیوەندییەکی لە نێوان تێکۆشانی ئیمام حوسێن لە کەربەلا و ڕاپەڕینی شێخ سەعید و بەرخۆدانی شەهیدانی سووسادا کێشا و جەختی لەوە کردەوە کە ململانێی نێوان حەقیقەت و باتڵ ئەمڕۆ لە غەززە بەردەوامە، هەروەک چۆن دوێنێ بوو. جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە موسڵمانان شوێن پێی ئەهلی بەیت بگرن و دژی ستەم هەڵوێستیان هەبێت.
ناوبراو وتی، "بە سەیرکردنی مێژووی مرۆڤایەتی دەبینین هەر لە یەکەم ڕۆژەوە کە حەزرەتی ئادەم نێردرایە سەر زەوی، ململانێیەک لە نێوان حەقیقەت و ناڕاستدا دەستی پێکرد. ئەم ململانێیە لە نێوان هیدایەت و شیرکدایە، لە نێوان ڕووناکی و تاریکیدا. لەو ڕۆژەوە تا ئەم ڕۆژە ململانێی نێوان ڕاستی و ناڕاست لەسەر زەوی بەردەوامە. ئیمام حوسێن سیمبولی ئەو کەسانەیە کە دژی ستەمکاران هەڵدەستن. نموونەی هەموو ئەو کەسانەیە کە دژی ستەم هەڵدەستن. ئیمام حوسێن تا کەربەلا پێشڕەوی کرد بۆ ئەوەی ڕێگری لە لەناوچوونی ئەو شەریعەتە بکات کە حەزرەتی موحەممەد هێناویەتی.
شێخ سەعید و ئەو ٤٦ زانا و شێخانە کاتێک بینیان رژێمی کەمالیستی خەلافەتی هەڵوەشاندەوە و شەریعەتی خودای هەڵوەشاندەوە و زانایانی ئیسلامی لەکار دوورخستووە ڕاستەوخۆ دەستبەکار بوون. ئامانجیان بەئاگاهێنانەوەی ئوممەت و زیندووکردنەوەی خەلافەتی ئیسلامی و نەهێشتنی سیستەمی کوفر و دامەزراندنەوەی شەریعەتی خودا بوو. شێخ سەعید بەم وانەیەی خوارەوە کە لە ئیمام حوسێنەوە فێربووە دەڵێت، 'خوێنی من لە خوێنی ئیمام حوسێن بەنرختر نییە.' ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە بە تەواوی مێژووی ئیسلامی فێربین و بنەماڵەی پێغەمبەر (ئەهلی بەیت) بناسین و شوێنپێی ئەوان بکەوین."
دوابەدوای ئەو وتارە، گرووپی شانۆی "دیمەنەکان لە سوورەوە" نمایشێکی شانۆیییان سەبارەت بە کەربەلا پێشکەش کرد. نمایشە سۆزدارییەکە بە سەرنجێکی زۆرەوە لەلایەن بەشداربووانەوە سەیری کرا.
بەرنامەکە دوای نمایشی شانۆیی کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە گوندی خرابێڕپنی شارۆچکەی هەزەخی پارێزگای شرنەخ مەراسیمی یاد کردن بۆ شەهیدەکان بەڕێوەچوو کە لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٢ لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکەدا شەهید بوبوون.
بە بۆنەی ١٠ موحەڕەم ڕۆژی شەهادەتی حەزرەتی حوسێن و هاوڕێکانی لە باتمان بەرنامەی "غەززە: کەربەلای سەردەم" بەڕێوەچوو.
پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدان بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهادەتی شەهیدەکانی گوندی سووسا بە دەستی پەکەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٢ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.