٢ ساڵ بە سەر شەهادەتی ساڵح عاروری تێپەڕ دەبێت
لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئۆفیسی حەماس لە لوبنان ساڵح عاروری یاریدەدەری سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس شەهید بوو. داگیرکەرانی سەهیۆنی شەهید عاروریان وەکو "ئامادەکاری ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا" وەسف دەکرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە بەردەوامە لە جینۆساید لە کەناری غەززە، لە وڵاتانی دیکەش سەرۆکانی حەماس تیرۆر دەکات.
لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئۆفیسی حەماس لە لوبنان ساڵح عاروری یاریدەدەری سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس و ٥ موجاهیدی قەسامی شەهید بوون.
شەهید ساڵح عاروری کێێە؟
ساڵح محەمەد سلێمان عاروری سەرکردەیەکی سیاسی و سەربازی دۆزی فەلەستین بوو بە نازناوی "ئەبو موحەمەد" دەناسرا.
عاروری کە لە ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی عارورەی شاری رامەلڵا لە دایکبوو کۆلیژی یاساناسی ئیسلامی لە زانکۆی ئەلخەلیلی تەواو کردووە.
عاروری کە لە ساڵی ١٩٨٧ بەشداری بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس بووە لە ساڵی ٢٠١٠ەوە ئەندامی ئۆفیسی سیاسی حەماسە.
عاروری کە پێشەوایی دامەزراندنی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس لە کەرتی رۆژئاوا کردووە لە لایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەستبەسەر کرا و نزیکەی ١٥ ساڵ لە زیندانی داگیرکەراندا بەند کرا.
عاروری دوای ئازادبوون لە لایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە خاکەکانی فەلەستین دوورخرا و بۆ ماوەی ٣ ساڵ لە سوریا مایەوە و دواتر چووە تورکیا.
عاروری یەکێک لە ئەندامانی شاندی دانوستانکار لەگەڵ رژێمی داگیرکەر لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ بوو کە لە ئەنجامی دانوستانەکەدا لە بەرامبەر سەربازێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١ هەزار و ٢٧ ئەسیری فەلەستینی ئازاد کران.
دواتر چەندین ساڵ عاروری تورکیای بەرەو ژمارەیەکی زۆر وڵات وەک قەتەر و مالیزیا بەجێ هشت و لە ئەنجامدا لە لوبنان نیشتەجێ بوو.
عاروری خێزاندار و باوکی ٢ کچ بوو. عاروری لە تەمەنی گەنجایەتیدا دەستی بە چالاکیەکانی ئیسلامی کردووە لە ساڵی ١٩٨٥ تاوەکو ١٩٩٥ کە لە لایەن سەهیۆنییەکان دەستبەسەر کرا پێشەوایی قوتابییەکانی ئیسلامی لە زانکۆ دەکرد.
رژێمی داگیرکەر ئەوی وەک "ئامادەکاری ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا" وەسف دەکرد و بۆیە لە دوای دەرفەتێک بوو بۆ تیرۆرکردنی.
واشنتۆن لە ساڵی ٢٠٠٨ راگەیاندبوو کە هەر کەسێک زانیاریێک لەبارەی شوێنی عاروری بدات ٥ ملیۆن دۆلار دیاری پێ دەدرێت. هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٥ ناوی عاروریی خستبوو "لیستی تیرۆرستان."
شەهید عاروری دوای ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا هەموو کاتێک جەختی لەوە دەکرد کە تا کاتێک هێرش بۆ سەر غەززە کۆتایی نەهێت هیچ دانوستانێک لەبارەی ئەسیرەکانی سەهیۆنی ئەنجام نادات.
عاروری هیچ کات سەرەکەی لە بەرامبەر نەتانیاهۆی تیرۆرست و چەتەکانی نزم نەکرد و بە وێنەی بە جڵوبەرگی سەربازی و چەکەکەی وڵامی هەڕەشەکانی سەهیۆنییەکانی داگیرکەری دابوو.
میدیاکانی سەهیۆنی لە سەر وێنەکە دەیانووسی، "ساڵح عاروری جڵوبەرگی سەربازی لەبەر کردووە، دەیەوێت بڵێت، من داوای شەڕ دەکەم، ئەو یەکێکە لە خۆڕاگرانە و بۆ شەهادەت ئامادەیە."
شەهید عاروری لە کۆتا راگەیەندراوەکەی وتبووی، "خوێن و گیانی ئێمە لە شەهیدەکانی دیکە گرنگتر نییە." بەم شێوەیە باس لە ئارەزۆی شەهادەت کردبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پلاتفۆرمی ئەمنیی بەرخۆدان، "ئەلحاریس"، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان، ڕایگەیاند کە هێزەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە هەوڵێکی تیرۆرکردنی پلان بۆ داڕێژراویان بە بەکارهێنانی ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو پووچەڵکردەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر ژمارەیەکی زۆر ناوچەکە لە باشووری لوبنان.
عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند، هەرکەسێک دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران بکات، "دەستی دەبڕدرێت"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەستێوەردانەکانی دەرەکی شکست دەهێنێت.
هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر چەندین شار و گوندێکی کەناری ڕۆژئاوا.