١٧٥ چالاکوانی فلۆتیلای سومود کە لە لایەن رژێمی داگیرکەر ڕفێندرابوون گواسترانەوە دوورگەی کریتی یۆنان
نوێنەرایەتی فلۆتیلای جیهانی سومود لە تورکیا ڕاگەیاند، دوای هێرشی رژێمی داگیرکەر ١٧٥ چالاکوان گواسترانەوە بۆ دورگەی کریتی یۆنان، هەروەها ئەمڕۆ هاوڵاتیانی تورکیا دەهێنرێنە ئیستانبوول.
فلۆتیلای جیهانی سومود لە تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و زانیاریی کۆتاییان لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر فلۆتیلاکە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان و دەستبەسەرکردنی چالاکوانەکان بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، دوابەدوای ئەو هێرشە، ١٧٥ چالاکوان گواسترانەوە بۆ دوورگەی کریتی یۆنان و ڕێوشوێنی دیپۆرتکردنەوەیان بەسەردا سەپێنراوە.
ڕاگەیەندراوە کە بڕیارە ئەمڕۆ لە نێوان کاتژمێر ١٧:٠٠ بۆ ١٨:٠٠ هاوڵاتیانی تورکیای ناو بەلەمەکە بگەنە فڕۆکەخانەی ئیستانبوول.
هەروەها باس لەوە کراوە کە بەپێی زانیارییە پشتڕاستنەکراوەکان، ڕەنگە تیاگۆ ئەڤیلا و سەیف ئەبو کەشکەک کە لە بەڕێوەبردنی بەلەمەکەدا بەشداربوون، بۆ لێپرسینەوە بگوازرێنەوە خاکەکانی داگیرکراو.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەلەمەکە سەرەڕای هەموو دەستێوەردانەکان بەردەوام دەبێت لە گەشتەکەی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمڕۆ، ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٦، ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەی گەورەی فەلەستینی، محەممەد زەیف ئەبو خالیدە؛ پیاوێک کە ناوەکەی بە بەرخۆدان، جیهاد و سەرکەوتنەوە گرێدراوە.
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی ئەنجامدانی دانوستان لەسەر وەبەرهێنانی وزە سەردانی ئەمریکای کرد.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوە ژێرخانی بەندەرەکان لە ئۆکرانیا کە بانگەشەی ئەوە دەکات بۆ مەبەستی سەربازی بەکاردەهێنرێن.
لە ویلایەتی سولاوێسی ناوەڕاستی وڵاتی ئەندەنۆسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ رووی دا.