تراکتۆرێکی بچووک وەرگەڕا: کەسێک گیانی لەدەستدا و ٤ بریندار
لە شارۆچکەی باسا سەر بە شرنەخ، تراکتۆێکی بچووک لە سەر ڕێگایەک کەوتە ناو کانییەکەوە، ژنێکی تەمەن ٢٦ ساڵ گیانی لەدەستدا و ٤ کەسیش برینداربوون.
ڕوداوەکە لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان شارۆچکەی باسا و قەزای فندک ڕووی داوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی جۆری "پاتپات" (تراکتۆری بچووک) کە هێشتا شۆفێری نەناسراوەتەوە، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە بۆ ناو کانییەک.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەی ئێی تەمەن ٢٦ ساڵ کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە، لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە.
چوار کەس کە لە ڕووداوەکەدا بریندار بوون، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.
لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک ڕایگەیاند، "لە ساڵی ۲۰۰٦ەوە تا ئێستا مۆڵەت بە ۳٦٥ پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سنووری پارێزگاکەدا دراوە."
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی کە هەموو مانگێک لە پارکێکی دیاربەکر بەرنامەیەک ڕێکدەخات ئەم مانگیش لە پارکی ڕۆبۆسکی لە دیاربەکر بەرنامەکەی ڕێکخست.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار پرسیاری نووسراوی سەبارەت بە ژمارەی خوێندکارانی دەرسی بژاردەی زمانی کوردی لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ و سیاسەتی پەروەردە لە بواری زمانی کوردیدا لەلایەن وەزیری پەروەردەی نیشتمانی، یوسف تەکین وەڵام درایەوە. بەگوێرەی وەڵامەکە، ئەو پارێزگایەی زۆرترین ژمارەی خوێندکارانی کورمانجی وەک خولێکی هەڵبژاردە هەڵبژاردووە، دیاربەکرە بە ٧ هەزار و ٤٣٧ خوێندکار.