ئەمشەو یادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری خودا دەکرێت
ئەمشەو یادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری خودا موحەممەد موستەفا (صلی الله علیه وسلم) دەکرێت.
ڕۆژی ١٢ی مانگی ربیع الاول ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری خودا موحەممەد موستەفا کە وەک رەحمەت بۆ جیهان ناردراوە دەکرێت.
لەم شەوە تایبەتەدا هەموو جیهانی ئیسلامی خۆی ئامادە دەکات بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکە ئاینیەکانی بە تەواوی، دوعا دەکرێت و سوپاس بۆ ئەو نیعمەتانەی کە خوای گەورە پێی بەخشیوە.
مەولود واتە کات و شوێنی لە دایک بوون. ئەو شەوەی حەزرەتی موحەممەد صلى الله عليه وسلم لەدایک بووە پێی دەوترێت شەوی مەولود.
حەزرەتی موحەممەد کە کۆتا پێغەمبەری خودایە و دوای ئەوە هیچ پێغەمبەرێکی دیکە نایێت لە ١٢ی ربیع الاول لە مەککە لە دایک بووە.
ڕزگاری مرۆڤایەتی پەیوەستە بە باوەڕبوون بەو کتێبەی کە بۆی نێردراوە (قورئانی کەریم) و پەیڕەوکردنی سوننەتەکەی.
بەم بۆنەیەوە یادی ساڵیادی لەدایک بوونی ئەم پێغەمبەرە بەڕێزە و تێگەیشتن لێی و ژیان و درێژەدان بە سوننەتەکەی ئەرکی هەمیشەیی هەموو موسڵمانێکە.
ئەو سەرکردە بەڕێزە دەبێت هەموو ڕۆژێک، هەموو کاتژمێرێک، هەموو ساتێک لە یادماندا بێت. دەبێت هەوڵ بدرێت بۆ ئەوەی بناسرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئۆپڕاسیۆنێکدا کە لە شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای هەکاری دەست بەسەر ١٦.٦٨١ کیلۆگرام میتامفیتامین، ٢.٩٩٤ کیلۆ هێرۆین و ٣ هەزار و ٤٩١ حەبدا گیرا.
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری خودا موحەممەد موستەفا (صلی الله علیه وسلم) لە ١٦ ناوچەی دیاربەکر بەرنامەی مەولود ڕێکخست.
لە شاری دیاربەکر بەهۆکارێکی نادیار لە ناو پلازایەک ئاگر دەرکەوت و ئاگرەکە لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆل کرا.