پرسەنامەیەک لە هودا پارەوە بۆ قوربانییانی لافاوەکەی هەولێر
نوێنەرایەتی هودا پار لە هەرێمی کوردستان بۆ قوربانییانی لافاوەکەی هەولێر پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
چەند رۆژێکە بارانی بەخوڕ کاریگەری لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت هەولێر زیادی کردووە.
بەهۆی بارانی زۆر لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵێکی ٥ ساڵە بوو.
نوێنەرایەتی هودا پار لە هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ڕاگەیاند.
دەقی پرسەنامەکەی هودا پار:
"بارانی بەخوڕ بووە هۆی هەڵسانی لافاو لە هەولێر. لە زۆرێک لە شەقام و کۆڵان و گەڕەکەکاندا چەندین دوکان و خانوو و ئۆتۆمبێل لە ئاودا نوقم بوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستدا.
ئێمە وەک هودا پار هەست بە ئازار و خەمی هەولێر دەکەین و خەمی خۆمان دەبینین. ئێمە ئامادەین بۆ هەر شتێک کە لە دەستمان بێت، چ لە ڕووی ماددی و چ لە ڕووی مەعنەوییەوە.
لە خودای گەورە رەحم و بەخشین بۆ قوربانییەکان و سەبڕ و ئارامی بۆ خانەوادەی قوربانییەکان دەکەین.
بە گشتی هیوای سەلامەتی بۆ گەل و حکومەتی هەرێم دەخوازین لەبەرامبەر کارەساتەکاندا و پرسە و سەرەخۆشمان ڕادەگینین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەسعود بارزانی لە بانگەوازێکدا داوای لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد لەگەڵ پارتی پێکەوە گفتوگۆ بکەن بۆ کۆتاییھێنان بە قەیرانی سیاسی.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "ئەو هێزەی هەزار ساڵە لەم خاکانەدا بەیەکەوە گرتووین، ئایینی پیرۆزی ئیسلامە."
لە چوارچێوەی "مانگی تشرینی دووەم مانگی ئەسحاب"، وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە ساڵانە لە زۆرێک لە شارەکانی تورکیا بەرنامە بۆ گێڕانەوەی ژیانی ئەسحاب سازدەکات، ئەمساڵ لە شاری ئیستانبوول بەرنامەیەکی بە تەوەری "ئەستێرەکان کە ڕێگاکەمان ڕووناک دەکەنەوە" سازکرد.