سەرۆکی گشتی هودا پار پێشوازی دەکات لە ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ناوەندی گشتی حیزبەکەی پێشوازی کرد لە شێخ عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان.
کۆبوونەوەکە بە شێوەی داخراو بە ڕووی ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو. لە کاتی کۆبوونەوەکەدا ئیسحاق ساغلام جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار، سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار بۆ پارێزگای باتمان و حوسێن ئیمیر بەرپرسی کاروباری دەرەوەی هودا پار ئامادە بوون.
لە کاتی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە سەر پرسە ناوچەییەکان و جیهانی ئیسلامی کرا.
یاپجیئۆغلو خۆشحالی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەی عیرفان عەبدولعەزیز و سوپاسگوزاری ناوبراو و شاندی یاوەری کرد.
هەروەها شێخ عیرفان سوپاسگوزاری لە یاپجیئۆغلو کرد و داوای سەرۆکەوتنی بۆ خواست.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر لە ئەنجامی پشکنینی پۆلیس لە ناو بارهەڵگرێکدا ٥٥ کۆچبەری نایاسایی ئەفغانستانی دۆزرانەوە.
بەهۆی پێکدادانی پاسێکی نەفەر هەڵگر لەگەڵ تانکەرێکی هەڵگری گازی شل (LPG) لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان، لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون
46 ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا کاری هاوکاریی مرۆیی دەکەن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ناونیشانی "هەمان ئاسمان، زستانی جیاواز"، داوای کردنەوەی ڕێڕەوی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە و ڕێگەدان بە چوونەژوورەوەی پێداویستییە پێویستەکانیان کرد
ژووری هەشتەمی ئەنجوومەنی دەوڵەت تانەیەکی ڕەتکردووەتەوە کە پارێزەران بۆ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی پێشووی شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ تۆماریان کردووە، بەمەش هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی زانکۆکەی پشتڕاستکردووەتەوە