لە دیاربەکر لە ناو بارهەڵگرێکدا ٥٥ کۆچبەری نایاسایی دۆزرانەوە
لە دیاربەکر لە ئەنجامی پشکنینی پۆلیس لە ناو بارهەڵگرێکدا ٥٥ کۆچبەری نایاسایی ئەفغانستانی دۆزرانەوە.
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای دیاربەکر سەبارەت بە ڕووداوەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
تیمەکانی هەواڵگری و نەهێشتنی کۆچبەری نایاسایی ئۆپڕاسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام داوە و لە سەر ڕێگای مێردین باهەڵگرێکیان ڕاوەستاندووە.
لە ئەنجامی پشکنین لە ناو بارهەڵگرەکەدا ٥٥ کۆچبەری نایاسایی ئەفغانستانی دەستبەسەر کران.
کەسێک بە تۆمەتی گواستنەوەی بەقاچاغی کۆچبەرەکان دەستبەسەر کرا.
لێپرسینەوە لەگەڵ دەستبەسەرکراوەکان بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی پێکدادانی پاسێکی نەفەر هەڵگر لەگەڵ تانکەرێکی هەڵگری گازی شل (LPG) لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان، لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون
46 ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا کاری هاوکاریی مرۆیی دەکەن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ناونیشانی "هەمان ئاسمان، زستانی جیاواز"، داوای کردنەوەی ڕێڕەوی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە و ڕێگەدان بە چوونەژوورەوەی پێداویستییە پێویستەکانیان کرد
ژووری هەشتەمی ئەنجوومەنی دەوڵەت تانەیەکی ڕەتکردووەتەوە کە پارێزەران بۆ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی پێشووی شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ تۆماریان کردووە، بەمەش هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی زانکۆکەی پشتڕاستکردووەتەوە