چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە بەردەوامە

چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بەهۆی رفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە رۆژی ٢١٧مدا بە بەژداری ١٢٧ خانەوادە بەردەوامە.
یەکێک لەو کەسانەی بەژداری چالاکی دانیشتن بووە بە ناوی عبدالله دەمیر باسی لەوە کرد، ئەو لێدوانەی کوڕکەی فاتح بە ئاژانسێکی نزیکەی رێکخراوەکە داوە دوور لە راستیە.
عبدالله دەمیر دەست نیشانی کرد، کوڕەکەی بە زۆری چەک قسەی کردوە و ئەو خانەوادەیانەی چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن کرانە ئامانج.
"لەبەر ئەوەی بە زۆری چەک قسە دەکات ناتوانێت جوان قسە بکات"
عبدالله دەمیر ئاماژەی بەوە کرد، لەبەر ئەوەی کوڕەکەی لە کاتی لێدوان دەترسێت هەموو جارێک تەماشای دەوروبەری خۆی دەکات.
هەروەها وتی، "کوڕەکەم لە ماڵپەڕەکە دەڵێت، 'من لە سەر داوای خۆم هاتمە.' ئەگەر کوڕەکەم لە سەر داوای خۆی چووبێت با لەگەڵ من پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام بدات. با کوڕەکەم هەمان قسەیانەی دووبارە بکات. کوڕەکەم بە زۆری چەک قسە دەکات. بۆیە ناتوانێت جوان قسە بکات. هەموو جارێک تەماشای چەپ و راستی خۆی دەکات. منداڵەکان لە بینای هەدەپە دەبن. ئێرە پارەگای پارتێکی سیاسیە یان هۆتێل؟ هەموو جارێک لێرە بەتانیە دەبنە دەرەوە. ئەگەر کوڕەکەم ٥ ساڵە لەگەڵ من دیداری نەکردوە بۆچی ئەمڕۆ ڤیدیۆکەی بڵاو دەکەن؟ لەبەر ئەوەی ئێمەیان کردوە ئامانج."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، ٤ سەربازی دیکەی کە بەهۆی گازی میسان لە ئەشکەوتێک لە هەرێمی کوردستان ژەهراوی بوبوون گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی سەربازەکان کە گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٢ کەس.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، ٣ سەربازی دیکەی کە بەهۆی گازی میسان لە ئەشکەوتێک لە هەرێمی کوردستان ژەهراوی بوبوون گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی سەربازەکان کە گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٨ کەس.
٣٢ ساڵ پێشتر لە گوندی باشباغلاری شارۆچکەی ئەگینی (کەمالیە) پارێزگای ئەرزینگان ٢٩ کەس بە گوڵە کوژران و ٥ کەسیش بە شێوەیەکی وەحشیانە سووتێنران، بەڵام تا ئێستا بکەرانی ڕووداوەکە نەدۆزراینەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر بە هێرشی قێزەون بۆ سەر پێغەمبەر لەلایەن گۆڤاری لەمانەوە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشە بە تایبەتی ئاراستەی جیهانی موسڵمانانی ٢ ملیار و بە گشتی ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە کراوە کە لە تورکیا دەژین.