پەیامی رێبەری جەماعەتی حزب الله بۆ جەژنی رەمەزان

ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله بۆ جەژنی رەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە. گوموش بە ئاماژەی ئەو رەوشەی دەردناک کە ئوممەت تێدایە باس لە دروست کردنی برایەتیێکی بە هێز کرد.
رێبەری جەماعەتی حزب الله لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی تەواوی مسوڵمانەکان کرد و داوای کرد کە ببێتە وەسیلەی کۆتایی هاتنی کێشەکانی مسوڵمانەکان و تەفریقە و ئیختیلافەکانی نێوان مسوڵمانەکان و تەواوی کێشە و نەخۆشیەکانی مادی و مەعنەوی.
تەواوی دەقی پەیامی ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله:
بسم الله الرحمان الرحیم
"پێشبرکێ بکەن بۆ (دەست خستنی) لێخۆشبوون لە لایەن پەروەردەگارتانەوە و بۆ بەهەشتێک کە پانتایی یەکەی بە وێنەی پانتایی ئاسمان و زەویە ئامادە کراوە بۆ ئەوانەی باوەڕیان هێناوە بە خوا و پێغەمبەرانی، ئەو (پاداشتە) بەخششێکی خوداییە دەیدات بە هەر کەس کە خۆی بیەوێت و خوا خاوەنی بەخششی گەورەیە." حەدید ٢١
حەمد بۆ خودای کە دوای ئیدراکی مانگی مەغفیرەت و رەحەمت مانگی رەمەزان کە تێدا قورئانی پیرۆز کە بۆ موتەقیەکان رێبەری هیدایەتە نازل بووە و هەروەها لەو مانگەدا شەەوی قەدر هەیە کە لە هەزار مانگ بە خێرترە، خۆشحالی جەژنی رەمەزانمان بە دەست هێنا. سەلات و سەلام بۆ بەندەکەی و پێغەمبەرکەی و حەبیبەکەی حەزرەتی موحەممەد و ئالەکەی و ئەسحابەکەی بێت.
پیرۆزبایی جەژنی تەواوی هاورێکان دەکەم کە بەهۆی موجادەلەی ئیعلای کەلیمەتولڵا زیندانی بوونەتەوە و حیجرەتیان کردوە و لەو موجادەلەیەدا شەهید بوونەتەوە و خانەوادەکانیان و ئەو کەسانەی هێشتا بۆ حاکم بوونی ئیسلامی عەزیز موجادەلە دەکەن و تەواوی ئوممەتی ئیسلام دەکەم و لە پەروەردەگارم داواکارم ئەو جەژنە ببێتە وەسیلەی کۆتایی هاتنی بەلا و موسیبەتەکان و ئەو تەفریقە و کێشەیانە و تەواوی نەخۆشی و کێشەکانی مادی و مەعنەوی.
رەمەزان؛ کاتێکە تێدا مەعنەویاتێکی زۆر هەیە و عیبادەتەکانی کە تێدا ئەنجام دەدرێن قبول دەکرێن و بۆ مسوڵمانەکان خاوەنی خیرەکانی زۆرە. لە خودا داواکارم دوعا و عیبادەت و تەوبەکانی تەواوی هاودۆزەکانم و تەواوی ئەو مسوڵمانانەی خزمەتگوزاری ئیسلام دەکەن و لە ناو کێشەکاندانە لەو مانگەی رەمەزان قبول بکات و لە تاوانەیان خۆش بێت. دەبێت ئەو خەسلەتانەی جوان وەکو خوێندنی موقابەلە و خۆلەکانی دەرس و سوحبەت کە لەو مانگەدا بە تایبەتی بەهۆی ڤایرۆس کە پەنامان بە ماڵ بردوە بە دەست هێناوە هەوڵ بدرێت دوای رەمەزانیش بەردەوام بکرێت. بەم شێوەیە ئەو رۆژانەی کێشەدار بکرێتە بە دەرفەتێک و خێرێک.
ماوەیەکە لە سەرانسەری دونیا بەهۆی ڤایرۆسەکە بۆ تەدبیر بەشێکی گەورەی مرۆڤەکان لە ناو ماڵیاندا دەمینەوە. پیرۆزبایی و سوپاسگوزاری تەواوی ئەو برایانە دەکەم لەو قۆناغەی کێشەداردا خەتەرێکی گەورەیان بە ئەستۆ گرت و هەوڵێکی گەورەیان ئەنجام دا و بێ کەم کردن بەردەوام بوون لە چالاکیەکانیان و پشتگری مادی و مەعنەویان ئەنجام دا. پەروەدەگارم بەرگری لە هەموویان بکات و چالاکیەکانیان بە خێر و بەرکەت بکات و پاداشتەکەی زیاد بکات.
دیار نییە ئەو ڤایرۆسە چەندە بەردەوام دەبێت و کاریگەریەکەی چەندە دەبێت. باوەڕ دەکەم بە هەمان شێوەیەی کە پێشتر ئەنجام درا لەم قۆناغەشدا تەواوی مسوڵمانەکان و براکان سەبڕ نیشان دەدەن و وەکو هەموو کاتێک لەو رەوشە سوود وەردەگرن و خاوەنداری مادی و مەعنەوی بە یەکتر دەکەن.
هیوادارم ئەو بەڕێوبەرانەی خاوەنی هەستێکی ئیسلامینە و ئەندامی رێکخراوەکانی ئیسلامین و تەواوی مسوڵمانەکان سەبارەت بە موسیبەتی ڤایرۆس موحاسەبەیەک ئەنجام بدەن. سەرچاوەی سەرەکیی کێشەکانی گەورەی ئوممەت و تەواوی کێشەکانی مادی و مەعنەوی ئەو تەفریقە و مەناقەشە و دووبەرەکیەی هەیەیە. بۆیە رێگای بەپەلەی چارەسەری ئەو کێشەیانەی هەیە دروست بوونی دووبارەی یەکێتی لە نێوان مسوڵمانەکان و حقوقی برایەتیە. بۆیە لە هەموو دەرفەتێک بە پێداگری باس لە ئیتیحاد و وەحدەت و برایەتی مسوڵمانەکان دەکەین. بۆ تەواوی مسوڵمانەکان بە تایبەتی بەڕێوبەرانی خاوەنی حەساسیەتی ئیسلامی دووبارە دەکەین: پەروەدەگارمان ئێمەی کردوە برای یەکتر. هیچ چارەیەکمان جگە لە ئەنجام دانی پێویستی ئەوە و ئیتیحاد نییە. کە واتە دەبێت تەواوی بەڕێوبەرانی رێکخراوەکانی ئیسلامی بە پێی ئەو بیرە حەرەکەت بکەن و گرنگی بە دانانی هەنگاو لەو ئیستیقامەتەدا بدەن.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی تەواوی مسوڵمانەکان دەکەم. لە پەروەردەگاری خاوەن قودرەتی بێ کۆتا و کەرەم داواکارم ئەو جەژنە بە حورمەتی رۆژووی بەندەکانی سالح و دوعاکانی مەقبوول کە ئەنجامیان داوە ببێتە وەەسیلەی زیاد بوونی خێر و جوانیەکان و دەفعی کێشە و شەڕەکان؛ هەروەها ببێتە وەسیلەی گەڕانەوەی ئەو کەسانەی بەهۆی هیجرەت و ئەسارەت و نەخۆشی لە خانەوادە و دۆستەکانیان دوورە بە لای خانەوادە و دۆستەکانیان.
براکەتان ئەدیب گوموش."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوێنێ شەو لە سلێمانی ٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان تێکشکان.
هودا پار پەیامێکی بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ سەعید و هاوەڵانی بڵاو کردەوە.
شەهید شێخ سەعید لە ١٠٠مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە ئەنجامی بەرنامەیەک لە لایەن جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان لە دیاربەکر یاد کرا.
دوێنێ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای مێردین حوسێن هاسار مامۆستا و وانەبێژی مەدرەسەی إتحاد العلماء و نورالدین سەزگین کارمەندی مەدرەسەکە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.