جەمعیەتی موستەزعەفان: شێخ سەعید دۆزڤانێکی نموونەیە

ناوەندی گشتیی جەمعیەتی موستەزعەفان بەهۆی ٩٥مین ساڵوەگەری شەهادەتی شێخ سەعید و ٤٦ هاوڕێکەی پەیامێکی بڵاو کردەوە.
ناوەندی گشتیی جەمعیەتی موستەزعەفان بەهۆی ٩٥مین ساڵوەگەری شەهادەتی شێخ سەعید و ٤٦ هاوڕێکەی پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەست نیشانی کرد، شێخ سەعید دۆزڤانێکی نموونەیە و موجاهدێکە دەبێت نموونەی لێ وەربگرێت.
پەیامەکە بە ئایەتی ٤٢ی سورەی الإبراهیم دەستی پێ کرد و دواتر ئاماژە بەوە کرا، بە راستی مێژوو بووە شاهێدی ژمارەیەکی زۆر رووداوی دەردناک.
لە پەیامەکە دەست نیشان کرا، ژمارەیەکی زۆر گەلی موستەزعەف لە ژێر پێیەکانی ستەمکارەکان ستەمیان کێشاوە و قوربان بوونەتەوە بەڵام بە ستەمی ستەمکار ئاوادانی دروست نابێت.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، "سەرئەنجامەکانی فرعەون و نەمروود و قاروون بۆ ئەو رەوشە پڕە لە پەند و ئامۆژگاری. هەروەها ستەمکارەکانی نزیکەی سەردەمی ئێمەش بە هەمان شێوەیە زەلیل و ریسوا بوونەتەوە. ستەمکارەکانی دیکە وەکو ئەنوەر سەدات و سەدام و قەزافی تووشی سەرئەنجامێک وەکو ئەوانەی دیکە بووە."
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، 'لەبەر ئەوەی تا کاتێک ژیان هەیە موجادەلەی حەق و باتل بەردەوام دەبێت بە داخەوە لە مێژوودا زۆر جار رووداوەکان دووبارە دەبن. بۆیە ٩٥ ساڵ پێشتر مرۆڤایەتی بووە شاهێدی رووداوێک کە ئێستاش دەردناکە. پێشەوا و رابەرانی نەتەوەیەکی مسوڵمان بە خوێنخواری کوژران. لەو رۆژەی دەردناکدا شێخ سەعید و ٤٦ هاوڕێکەی لە سێدارە دراون."
"شێخ سەعید ستەمی ستەمکار قبول نەکردوە و لە سێدراە دران لە سەر دارەکانی بێ بەها نەترسیوە"
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە دەست نیشان کرا، خودا لە ئایەتی ١٥٤ی سورەتی بەقەرە دەفەرموێ بەو کەسانەی لە رێگای خودادا دەکوژرێن نەڵێن مردوو. دواتر وتی، "شێخ سەعید کە دەستی بە دۆزێکی گەورە کردوە و بۆ خودا و دینی خودا موداجەلەی کردوە، وەکو سەلەفەکانی خۆی، ستەمی قبول نەکردوە وتوویەتی، لە سێدارەدران لە سەر ئەو دارانەی بێ بەها ناترسم. ئەو عالمانەی وارسی پێغەمبەر کە لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ بەژداری کاروانی شەهیدەکان بوون بە روویێکی سپی دەچنە لای پەروەردەگاریان.
شەهادەت پلەیەکی بەرزە. ئەو کەسەی بگاتە ئەو پلەیە بە راستی سەرکەوتووە و هیچ کات شکەستخواردوو نییە. ئەگەر زاڵمانەکان گومان بکەن کە سەرکەوتن بەڵام رۆژێک مەرگ ئەوان دۆرپێچ دەکات و بە دەردناکترین شێوە هەست دەکەن. ئەو خودای کە ذو انتقامە تۆڵەی لە زاڵمەکان دەکات. زیلەت بۆ ئەو سەرئەنجامێکە ناتوانن لێی رابکەن."
"لە قیامی شێخ سەعید نموونەکانی گرنگ بۆ نەوەکانی دەهاتوو هەیە"
لە بەردەوامی راگەیەندراەکە باس لەوە کرا، "لە قیامی شێخ سەعید نموونەکانی گرنگ بۆ نەوەکانی دەهاتوو هەیە. شەهادەت، دۆست و دوژمن و خیانەت واتاکانی نوێی بە خۆیان دەگرن. ئەو رووداوەی دەردناک جارێکی دیکە نیشان داوە کە یەکێتی چەندە گرنگە. یەکێتی بۆ مسوڵمانەکان هێز و قووەتە و دابەش بوون لاوازیە. سەرکەوتن لە دۆز پابەندی ئەوەیە. هەڵبەتە مومین، تا کاتێک لە سەر رێگای حەق و حەقیقەت بێت و داوای رزامەندی خودا بکات هەموو کاتێک سەرکەوتووە."
"شێخ سەعید مەشخەلی قیام هەڵگرتوە و دەوری ئەوانەی دوای خۆی کردوە"
لە پەیامەکە دەست نیشان کرا، 'قبول نەکردنی ستەم رەفتارێکی حوسێنیە. شیخ سەعید مەشخەلی قیام هەڵگرتوە و دەورەی ئەوانەی دوای خۆی کردوە. دەبێت راوەستان لە دژی ستەمکارەکان و بوون لەگەڵ مەزلوومەکان و پەیڕەوی کردن لە حقوقی لاواز نەک بەهێزەکان لە هەموو کاتی ژیاندا بۆ دۆزڤانەکان ئامانجی سەرەکی بێت. شەهید شێخ سەعید کە بە تەواوی هێزەکەی و دەرفەتەکانی مادیی خۆی تەرخانی خودا و حەق و حەقیقەت کردوە بۆ گەنجەکانی ئیسلامی سەردەمی ئێمە و دەهاتەو نموونە و پێشەوایەکە."
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرا، شێخ سەعید بە پێی ئیمانەکەی قیام کردوە و دواتر باس لەوە کرا، "بێ گومان وەکو باپیرەکەی حەزرەتی حوسێن بۆ نەوەکانی دەهاتوو رێگای کردوە. ئەو موجادەلەی مافدارەکەی بۆ نەوەکانی دەهاتوو بووە نموونەیەک. ئەو دۆزە دۆزێکە چاکترینەکان تێدا فیدا دەبن. دەبێت چاکترینەکان فیدا بن کە ئەوانەی بە دوایاندا دێن بەهێزتر و ئەمین تر بەڕێوە بچن."
"گەلی مسوڵمان دەیانەوێت هەرچی زووە شوێنی گۆڕەکانی شێخ سەعید و بدیع الزمان سەعید نوورسی ئاشکرا بکرێت"
لە کۆتایی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، "بەڵێ ٩٥ ساڵ تێپەڕیوە بەڵام هێشتا شەڕ لە بەرامبەر شێخ سەعید بەردەوامە. ئاشکرا نەکردنی گۆڕی ئەو کەسایەتیەی بەڕێز کە کۆمەڵگای مسوڵمانی تورکیا خاوەنداری لێ دەکەن و رێز و خۆشەویستیان لێ هەیە، نیشانەی بەردەوامی ئەو شەڕەیە. هەروەها ئەو شەڕە نیشان دەدات کە شێخ سەعید چەندە هێزێکی کاریگەرە و لە بوونی گۆڕەکەی دەترسن. ئەوە کین و دوژمانیەتیێکی چونە کە ناتوانێت باسی بکرێت. دەمانەوێت جارێکی دیکە بڵێین؛ چی تورک، چی کورد، گەلی مسوڵمانی ئەو خاکە دەیانەوێت هەرچی زووە شوێنی گۆڕەکانی شێخ سەعید و بدیع الزمان سەعید نوورسی ئاشکرا بکرێت. دەبێت ئەو کەسانەی بەڕێوبەرایەتی وڵات دەکەن پێویستی ئەو داوایە بەجێ بهێنن.
بەهۆی ٩٥مین ساڵوەگەری شەهادەتی شێخ سەعید و ٤٦ هاوڕێکەی جارێکی دیکە بە رەحمەت یادیان دەکەین. رووحەکانیان شاد بێت و شوێنیان بەهشت بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هودا پار پەیامێکی بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ سەعید و هاوەڵانی بڵاو کردەوە.
شەهید شێخ سەعید لە ١٠٠مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە ئەنجامی بەرنامەیەک لە لایەن جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان لە دیاربەکر یاد کرا.
دوێنێ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای مێردین حوسێن هاسار مامۆستا و وانەبێژی مەدرەسەی إتحاد العلماء و نورالدین سەزگین کارمەندی مەدرەسەکە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.
لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ پەکەکەییەکان بە جڵوبەرگی سەربازەکان چوونە گوندی سووسای شارۆچکەی فارقینی پارێزگاری دیاربەکر و ١٠ مسوڵمانیان کە لە ناو مزگەوت بوون شەهید کرد.