پارێزگاری نوێی دهۆک له‌به‌رده‌م سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد
ئەمڕؤ لە رێوڕەسمێکدا عەلی تەتەر وەک پارێزگاری نوێی دهۆک لە بەردەوام نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێنی یاسایی خوارد.
له نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايی ده‌ستبه‌کاربوونى له پارێزگارى نوێی دهۆک کرد و هيواى سه‌رکه‌وتنى له ئه‌رک و کارى تازه‌يدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به رابردووى کار و خزمه‌تى سه‌رکه‌وتووانه‌ى کرد، به‌و ئومێده‌ی بتوانێت خزمه‌تى زياترى پارێزگاى دهۆک بکات.
هه‌روه‌ها نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى پێشکه‌ش به فه‌رهاد ئه‌ترووشى، پارێزگارى پێشووى دهۆک کرد که له کاتێکى هه‌ستيار و سه‌رده‌مى قهيرانهکاندا ده‌ستبه‌رکار بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خزمه‌تێکى به‌رچاوى پارێزگاى دهۆکی کردووه و هيواى سه‌رکه‌وتنى له هه‌ر ئه‌رک و کارێکى تازه‌دا بۆ خواست.
له رێوڕه‌سمه‌که‌دا که رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ى بوو، پارێزگارى نوێی دهۆک دووپاتى کرده‌وه، به هه‌موو توانايه‌ک خزمه‌تی پارێزگاى دهۆک ده‌کات و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات کار و ئه‌رکه‌کانى به باش‌ترين شێوه جێبه‌جێ بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
چەند ڕۆژ پێشتر لە بازاڕی ئاژەڵانی دیاربەکر لە نێوان دوو گروپ شەڕ ڕووی دابوو. لە ئەنجامی هەوڵەکانی هودا پار لایەنەکان ئاشتییان کرد.
پاسێک کە لە ئیستانبوولەوە بەرەو دیاربەکر دەڕۆیشت، لە گەڕەکی ئیشکلار لە ڕێگای مەڕمەڕەی باکوور، خۆی کێشا بە بەربەستێک و ئاگری گرت. لەئەنجامی ڕووداوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
مەلا مستەفا دورگون یەکێک لە زانایانی ناوداری دیاربەکر لە ٣یەمن ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
ژماره‌یه‌ک روفاتی سه‌رده‌می کۆچی ملیۆنی، له پارێزگای دهۆک دۆزراونه‌ته‌وه، بریکاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدانیش وتی، "ڕوفاتهکانی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییەکان به‌خاک دهستپێردرێن."