وەقفی یەتیمەکان خانووی سووتاوی خانەوادەیەکی یەتیم لە سەرەتاوە دروست کرد

چەند رۆژ پێشتر لە خانووی خانەوادەیەکی یەتیم ئاگر دەرکەوت و بەهۆیەوە تەواوی ماڵەکە سووتا.
وەقفی یەتیمەکان لە سەرەتاوە خانووی سووتاوەکە دروست کردەوە.
محەمەد عەلی ئایسوون ئەندامی شاندی شورای وەقفی یەتیمەکان سەبارەت بە چالاکیەی ئەنجام دراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ئایسوون لە راگەیەندراوە ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا لەو خانوویەیین کە سووتابوو و دواتر وتی، "١٠ رۆژ پێشتر ئەو خانوویە سووتا. کاتێک هەواڵ و وێنەی رووداوەکە بە دەستمان گەشت کۆبووینەوە بڕیاری هاڕیکامان دایەوە. بە خێرایی دەستمان بە چالاکیەکان کرد. لە ئەنجامدا تەواوی خانووکەمان لە سەرەتاوە دروست کرد."
"بەو هاڕیکاریەی ئەنجام درا جارێکی دیکە تێگەشتین کە ئێمە برای یەکترین"
ئایسوون لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، خانووکە بە پشتگری خێرخوازەکان لە سەرەتاوە دروست کرا و دواتر وتی، "الحمد لله خانووکەمان تەعمیر کرد و رادەستی خانەوادەکەمان کرد. خودا لە خێرخوازەکان رازی بێت. ئەو کەسانەی هاڕیکاریەکەیان ئەنجام دا ئاگری فیتنە و فەسادیان کوژاند. بەم شێویە جارێکی دیکە تێگەشتین کە ئێمە برای یەکترین. لە ژمارەیەکی زۆر شوێنی دونیا پەیوەندی لەگەڵمان ئەنجام درا بۆ هاڕیکاری کردن بەو خانەوادەیە. الحمد لله چالاکیەکان تەواو بوون و خانووکە رادەستی خانەوادەکە کرا."
"کاتێک هاتمە ماڵەکە و چوومە ژوورەوە دەستم گڕیان کرد"
خوشکی نەسرین گولەر کە ماڵەکەی سووتابوو وتی، "خوشکەکەم پەیوەندی لەگەڵ من ئەنجام دا و دەست نیشانی کرد کە ماڵەکەی سووتاوە. کاتێک هاتمە ماڵەکە و چوومە ژوورەوە دەستم بە گڕیان کرد. کاتێک لە ناو ماڵ دەگەڕام ڤیدیۆیێکم گرت تاکو بۆ کەسوکارەکان بنێرم. خودا لەوان رازی بێت، وەقفی یەتیمەکان بووە وەسیلەی هاڕیکاری و ماڵەکە نوێ کرا."
"الحمد لله خێرخوازەکان بوونە وەسیلە"
نەسرین گولەر سەبارەت بەم بابەتە وتی، "کاتێک خانووکەم سووتا نەمدەزانی چی بکەم. لە ناو بێچارەییدا دەستم بە دوعا کرد و وتم، 'خودایا هاڕیکاری من بکە.' الحمد لله خێرخوازەکان بوونە وەسیلە. کاتێک هاتمە ماڵ سەرسام بوبووم. ئێستا ناتوانم قسە بکەم. خودا لە خێرخوازەکان و وەقفی یەتیمەکان رازی بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، ٤ سەربازی دیکەی کە بەهۆی گازی میسان لە ئەشکەوتێک لە هەرێمی کوردستان ژەهراوی بوبوون گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی سەربازەکان کە گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٢ کەس.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، ٣ سەربازی دیکەی کە بەهۆی گازی میسان لە ئەشکەوتێک لە هەرێمی کوردستان ژەهراوی بوبوون گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی سەربازەکان کە گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٨ کەس.
٣٢ ساڵ پێشتر لە گوندی باشباغلاری شارۆچکەی ئەگینی (کەمالیە) پارێزگای ئەرزینگان ٢٩ کەس بە گوڵە کوژران و ٥ کەسیش بە شێوەیەکی وەحشیانە سووتێنران، بەڵام تا ئێستا بکەرانی ڕووداوەکە نەدۆزراینەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر بە هێرشی قێزەون بۆ سەر پێغەمبەر لەلایەن گۆڤاری لەمانەوە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشە بە تایبەتی ئاراستەی جیهانی موسڵمانانی ٢ ملیار و بە گشتی ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە کراوە کە لە تورکیا دەژین.