ئیسحاق ساغلام: "بینینی قازانجەکانی کوردەکان وەکو 'هەڕەشە' بەرهەمی بیرێکی نەخۆشە"
ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار لە راگەیەندراوی هەفتەیانە باس لە سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تورکیا کرد.
ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار لە راگەیەندراوی هەفتەیانەی حیزبەکەی باس لە چەند بابەتی گرنگ وەکو سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تورکیا و پەیمانی ئیستانبوول کرد و چەند هەڵسەنگاندێکی گرنگ ئەنجام دایەوە.
"ئەگەر پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە بەهێز بێت دەبێتە هۆی چارەسەر کردنی بابەتی کوردی، دروست بوونی ئاشتی لە ناوچەکە و بە هێز بوونی تورکیا"
ساغلام لە راگەیەندراوەکە دەست نیشانی کرد، سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تورکیا بۆ ئاشتی گرنگە و دواتر وتی، "نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ٤ی ئەیلوول سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ سەرۆک کۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان و مەولد چاووشئۆغلو وەزیری دەرەوە دیداری کرد. پێمان وایە، ئەو سەردانەی نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تورکیا، بۆ ئاشتی و پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتەکان گرنگە. کوردەکان و تورکەکان چەندین سەدەیە لە سەر ئەو جوگرافیایە پێکەوە دەژین و دەبێت هاوکاریی یەکتر بکەن و پێکەوە کار بکەن. جگە لەوە هیچ بژاردەیەکی دیکەیان نییە. بۆیە نابێت پەیوەندیەکانی نێوان دوو وڵات بە پێی مەرجەکانی کاتەیی بێت؛ بە پێچەوانە دەبێت پەیوەندیەکانیان لە سەر برایەتی و دادپەروەری دروست بکرێت؛ چونکە ئەو دوو گەلە چەندین سەدەیە پێکەوە دەژین. گروپێک بەهۆی ئاڵای کوردستان دەستیان بە موناقەشە و هێرش بۆ سەر ئەو سەردانە کردوە. هەرێمی فیدیراڵی کوردی و ئاڵای کوردستان بە پێی دەستووری عێراق ناسراوە. ئەو کەسانەی بێ رێزی و بێ ئەدەبی بە ئاڵای کوردستان دەکەن لە راستیدا بێ رێزی بە وڵاتی خۆیانیش دەکەن. کاتێک بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە ئاستی باڵا سەردانی تورکیایان کرد، بە پێی مامەڵەکانی دیپلۆماتیک پێشوازی لەوان کرا و کەسانێکیش دەستیان بە دژایەتی ئەو پێشوازیە کرد. ئەو دژایەتیە هەڵەیەکی گەورەیە. بە دژایەتی کردنی کوردەکان، کەسانێک قازانجەکانی کوردەکان وەکو "هەڕەشە" دەبینن کە ئەوە بەرهەمی بیرێکی نەخۆشە. تا کاتێک ئەو بیرە نەگۆڕێت مومکین نییە دادپەروەری جێبەجێ بکرێت و ئاسایشی و هێمنی دروست بێت. ئەگەر پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە بەهێز بێت دەبێتە هۆی چارەسەر کردنی بابەتی کوردی، دروست بوونی ئاشتی لە ناوچەکە و بە هێز بوونی تورکیا."
"دەبێت هەڵسەنگاندن سەبارەت بە تەواوی پەیمانی ئیستانبوول ئەنجام بدرێت و یاسای ژمارە ٦٢٨٤ لە سەرەتاوە بە پێی بەهاکانی کۆمەڵگا بگۆڕێت"
ساغلام لە بەردەوامی سەبارەت بە پەیمانی ئیستانبوول وتی، "لەو رۆژەی پەیمانی ئیستانبوول سەپێندراوە هەموو ساڵێک تاوان لە بەرامبەر ئافرەتەکان و توندوتیژی لە نێوان خانەوادە زیاد دەبێت و پێکەوە باس لەو دوو شتە دەکرێت. کۆمەڵگا لە بەرامبەر ئەو پەیمانە و یاسای ژمارەی ٦٢٨٤ ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەبووا لە ئەنجامی ئەوەدا کۆتایی بە پەیمانەکە بهێنرێت و بەتال بکرێت؛ بەڵام حکومەت لە راگەیەندراوێک دەست نیشانی کرد کە راگەیەندراوێکی بچووک لەو پەیمانە زیاد دەکرێت. لە پشت دەرگاکانی داخراو کۆبوونەوەکان ئەنجام دەدرێن و لە دیدارەکە بە پێی سوودی کۆمەڵگا حەرەکەت ناکرێت و سەبارەت بە شتەکانی کە ببێتە هۆی رزامنەتی ئەنجومەنی ئەورووپا قسە دەکرێت کە ئەوە بە پێی داوای گەل نییە. گۆڕانکاریەکە تەنها لە مادەی ٤م سەبارەت بە "مەیلی رەگەزی" دەبێت کە ئەوەش نیشان دەدات کە یاسای ژمارە ٦٢٨٤ ناگۆڕدرێت. ئەوەش نیشان دەدات کە توندوتیژی و تاوان لە بەرامبەر ئافرەتەکان کە دەبێت رێگری لێ بکرێت هەموو ساڵێک بەردەوام دەبێت لە زیاتر بوون. دەبێت هەڵسەنگاندن سەبارەت بە تەواوی پەیمانی ئیستانبوول ئەنجام بدرێت و یاسای ژمارە ٦٢٨٤ لە سەرەتاوە بە پێی بەهاکانی کۆمەڵگا بگۆڕێت"(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی تورکیا ڕاگەیاند کە پێویستە پڕۆسەی نەهێشتنی توندوتیژی بە ڕێسا یاساییەکان پشتیوانی بکرێت، و لەو چوارچێوەیەدا ڕەشنووسی یاسایەکیان پێشکەش بە پەرلەمان کردووە.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا یادی شەهید ئایتاچ باران سەرۆکی دەزگای ئیحیا-دەری نوێ کرد کە لە ساڵی ٢٠١١ لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکەدا لە دیاربەکر شەهید بوبوو.
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆڤ و یاسایی هودا پار ڕاگەیاند سکاڵا لەبارەی رەحمی کۆچ بازرگانی تورکیایی کە سووکایەتی بە ژنی کورد کردبوو تۆماڕ دەکات.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار وتی، "دەبێت دەوڵەتانی ناوچەکە بە ڕاگەیاندنی ئیرادەی یەکلاکەرەوە دەستبەجێ هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دابخەن و کۆتایی بە بوونی ئیمپریالیزم لەسەر خاکی خۆیان بهێنن."