هودا پار: جینۆساید لە غەززە بەردەوامە
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار وتی، "لە غەززە لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە بەڵام ستراتیژیای جینۆساید بەردەوامە."
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لەبارەی چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو لە ڕاگەیەندراوی هەفتانەی حیزبەکەی باس لە پرسەکانی غەززە، سوودان و لوبنان کرد.
"لە غەززە لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە بەڵام ستراتیژیای جینۆساید بەردەوامە"
ئەمیرئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە بەڵام رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە ڕێگریکردن لە گەشتنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە و وتی، "سەدان هەزار مرۆڤ بە شێوەی سیستەماتیک تووشی برسێتی و تێنوبوون دەکرێن. بەهۆی نەبوونی ئامێرەکانی پێویست تەرمی هەزاران شەهید ناتوانرێن لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا دەبهێنرێت. ئەم کردەوەیانە نیشان دەدەن کە لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە بەلا مستراتیژیای جینۆساید بەردەوامە."
"بۆ ئەوەی لە غەززە ڕێوڕەوەکانی گواستنەوەی بێ پچڕانی هاوکاری مرۆیی بکرێنەوە دەبێت هەنگاو کۆنکرێت بهاوێژرێت"
ئەمیرئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتانی گەرەنتیکار و نێوەندگیر ئەوەندەی پێویست بەرتەک نیشان نادەن و وتی، "بە هۆی نزیکبوونەوەی بارودۆخی زستان، دەبێت دەستبەجێ کۆتایی بە گەمارۆی سەهیۆنییەکان بهێنێت، ڕێڕەوی یارمەتییە مرۆییەکانی بێ پچڕان بە ڕووی غەززەدا بکرێتەوە، کەرەستەی پێویست و تیمی پسپۆڕ بۆ چاکسازی ژێرخانی ئابووری بهێنرێتە ناوچەکە و هەنگاوی ڕاگرتن بۆ کۆتایی هێنان بە پێشێلکارییەکان بگیرێتەبەر."
"پێویستە لە زووترین کاتدا پلانی کاری کۆنکرێتی بۆ پشتیوانی لە سوپای سوودان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە"
ئەمیرئۆغلو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە تراژیدیایەکی بە هەمان شێوەیە لە سوودان روودەدات و وتی، "لەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێراوە گەمارۆ دراون، خەڵکی مەدەنی نەک تەنها بەهۆی کۆمەڵکوژییەکان بەڵکو بەهۆی برسێتی و پەتاشەوە دەمرن. لە بەرامبەر ئەم دۆخە قبوڵنەکراوەدا، پێویستە دەستبەجێ پلانێکی کاری کۆنکرێتی لە ژێر چەتری ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ پشتیوانی لە سوپای سوودان جێبەجێ بکرێت؛ دەبێت دەستبەجێ ئەو گەمارۆیەی کە خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج بشکێنرێت. جگە لەوەش دەبێت سزای بەپەلە بخرێتە سەر ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کە چەک و پاڵپشتی لۆجستیکی بۆ ڕێکخراوی پشتیوانی خێرا دابین دەکات کە ئەم کۆمەڵکوژییە دڕندانەیەیان ئەنجام داوە؛ ئیمارات دەبێت بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت. ئێمە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جیهانی ئیسلامی و هەموو دامەزراوە هەستیارەکان بە مافەکانی مرۆڤ دەکەین کە هەنگاوی خێرا و یەکلاکەرەوە و کاریگەر لە دژی پەرەسەندنی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لەم دوو ناوچەیەدا بگرنەبەر."
"ئێستا ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە کە ئەمریکا پلاندانەر و هاندەری ئەو هێرشانە بووە"
ئەمیرئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد کە رژێمی تیرۆری سەهیۆنی هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان زیاد کردووە و لەگەڵ ئەوەی ساڵی ڕابردوو ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام رژێمی داگیرکەر هەزاران جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و وتی، "ئێستا حاشا هەڵنەگرە کە ئەمریکا کە هیوای ئەوە دەخواست کە دەست بەسەر سەهیۆنییەکان بگرێت، پلانی داناوە و هاندەری ئەو هێرشانە بووە. هەڕەشە ئاشکراکانی تۆم باراک باڵیۆزی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا لە دژی لوبنان و لێدوانەکانی دۆنالد ترامپ 'من بەخۆم فەرمانم بە ئیسرائیل داوە هێرش بکاتە سەر ئێران' نیشان دەدەن کە ئەم دەستدرێژییە بە کۆدەنگی جیهانی ئەنجام دەدرێت.
ئەم هەڕەشەیە کە ناتوانرێت لە غەززە لەناوببرێت، بەردەوامە لە نائارامکردنی ناوچەکەی فراوانتر. ڕاگەیاندنی ناوچەکانی سەر سنووری میسر وەک 'ناوچەی سەربازی داخراو' و زیادبوونی چالاکیی سەربازی لە سینا پێشبینی ئەم سیناریۆیەن. دونیای ئیسلامی ئێستا دەبێت لە خەوی بێباکی خۆی بەئاگا بێنێت و یەکڕیزی ڕاستەقینە لە دژی دەستدرێژیی سەهیۆنییەکان دروست بکات. پێویستە بە ئیرادەیەکی یەکگرتوو و دەستێوەردانێکی یەکلاکەرەوە دەستبەجێ ئەم هەوڵە نوێیە بۆ هێرشکردنە سەر لوبنان ڕابگیرێت. ئەگەرنا ئارەزووی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ فراوانبوونی جوگرافی زیاتر دەبێت و نەک تەنها لوبنان بەڵکو هەموو ئومەتیش باجەکەی دەدات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار ڕاگەیاند، لوبنان لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدا تەنها ماوە و بانگێشتی وڵاتانی ناوچەکە کرد.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا لەبارەی بەردەوامبوونی زوڵم و ستەمی رژێمی داگیرکەر قسەی کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار سەبارەت بە بڕیاری کۆمسیۆنی پەرلەمان بۆ دیدار لەگەڵ عبدالله ئۆجالان وتی، "تا ئەو کاتەی توندوتیژی و تیرۆر بە تەواوی لە بەرنامەی کاردا نەهێڵرێتەوە، چارەسەرێک بە تەواوی بەدی نایەت."