وتەبێژی هودا پار: ڕێگای ئاشتی لەم ناوچەیەدا لە دوورخستنەوەی سەهیۆنییەکان لە ناوچەکەدایە
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار وتی، "دەبێت دەوڵەتانی ناوچەکە بە ڕاگەیاندنی ئیرادەی یەکلاکەرەوە دەستبەجێ هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دابخەن و کۆتایی بە بوونی ئیمپریالیزم لەسەر خاکی خۆیان بهێنن."
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لەبارەی چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو لە ڕاگەیەندراوەکە باس لە ئیدعای ترامپ بۆ "پاراستنی وڵاتانی کەنداو"، سەردانە نهێنییەکەی نەتانیاهۆ بۆ ئیمارات و ئەشکەنجەی سیستەماتیکی سەهیۆنییەکان لە بەرامبەر ئەسیرانی فەلەستینی کرد.
"تا ئێستا کام ناوچە بە تێوەگلانی ئەمریکا ئاشتی و سەقامگیری بەخۆیەوە بینیوە؟"
ئەمیرئۆغلو بە وەبیرهێنانەوەی دەستێوەردانەکانی سەربازی ڕابردووی ئەمریکا، سەرنجی بۆ ئامانجە ئیمپریالیستەکانی پشت ئیدیعای واشنتۆن بۆ پاراستنی وڵاتانی کەنداو ڕاکێشا و ڕایگەیاند، "لێدوانی خۆبەزلزانانەی سەرۆکی ئەمریکا ترامپ کە بۆ پاراستنی وڵاتانی وەک رژێمی سەهیۆنی، قەتەر، ئیمارات، بەحرەین و سعودیە لە شەڕی دژی ئێراندا کاردەکەن، جارێکی دیکە ڕووخساری پیسی ئیمپریالیزمی ئاشکرا کرد. پێویستە مرۆڤ لێیان بپرسێت: لە ڕابردوودا بۆ کێ داگیرکاری ئەفغانستان و عێراقتان کردووە؟، کام ناوچە بە تێوەگلانی ئەمریکا ئاشتی و سەقامگیری بەخۆیەوە بینیوە؟ هەوڵی ڕاکێشانی وڵاتانی ناوچەکە دەدات بۆ ناو ئەم شەڕە نایاساییە، سووتەمەنی بە شەڕێکی دەستکردی عەرەبی و ئێران دەدات و ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاسایشی رژێمی تیرۆریستی سەهیۆنییە لە کاتی شەڕدا. لە کاتی شەڕدا دەوڵەتانی کەنداو بە ڕوونی بینیان کە هەموو ئەکتەرەکانی دیکە جگە لە رژێمی سەهیۆنی بەلای ئەمریکادا بێ بایەخن. ئامانجی سەرەکی بریتی بوو لە هاندانی گەلانی ناوچەکە لە دژی یەکتر، پاشان کشانەوە و ئاسانکاری بۆ فراوانخوازی سەهیۆنی لە ئاژاوەی دەرەنجامیدا."
"ڕێگای ئاشتی لەم ناوچەیەدا لە دوورخستنەوەی سەهیۆنییەکان لە ناوچەکەدایە"
ئەمیرئۆغلو بە ئاماژەدان بە سەردانەکانی نەتانیاهۆ بۆ میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) و چالاکییە سەربازییەکانی ناوچەکە داوای لە دەوڵەتانی ناوچەکە کرد کە ئیرادەیەکی هاوبەش لە دژی بوونی ئیمپریالیستەکان نیشان بدەن و بنکەکانی ئەمریکاش دابخەن.
ئەمیرئۆغلو بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی هەنگاوی کۆنکرێتی بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا، بانگەوازەکەی بۆ دەوڵەتانی ناوچەکە بەم قسانەی خوارەوە کۆتایی پێهێنا:
"ئیمارات کە بۆتە وەک بنکەیەکی سەربازی بۆ سەهیۆنی، پێویستە بە قووڵی بیر لەوە بکاتەوە کە چۆن لە کاتی شەڕدا لەلایەن نەتانیاهۆ و سەرکردەکانی دیکەی رژێمی داگیرکەرەوە کرایە ڕێڕەوێک. ئیمارات پێویستە ئێستا لەوە تێبگات کە هاوکاری لەگەڵ سەهیۆنییەکان ئاسایشی بۆ ناهێنێت و داگیرکەران دەتوانن لە چرکەیەکدا تەنانەت نزیکترین هاوبەشەکانیشیان لە کاتی گۆشەگیریدا فڕێ بدەن. ڕێگای ئاشتی لەم ناوچەیەدا لە وێرانکردنی ئێراندا نییە، بەڵکو لە پاکتاوکردنی سەهیۆنی داگیرکەر لە ناوچەکە و ڕۆیشتنی ئەمریکادایە. درەنگ نییە بۆ هەڵوێستێکی هاوبەش. دەبێت دەوڵەتانی ناوچەکە بە ڕاگەیاندنی ئیرادەی یەکلاکەرەوە دەستبەجێ هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دابخەن و کۆتایی بە بوونی ئیمپریالیزم لەسەر خاکی خۆیان بهێنن."
"تاوانێکی ئاشکرا دژ بە مرۆڤایەتی لە ڕوانگەی تەواوی جیهانەوە ئەنجام دەدرێت"
ئەمیرئۆغلو لە بەردەوامی باس لە ئەشکەنجە و ڕەفتاری نامرۆڤانەی سەهیۆنییەکان لە دژی ئەسیرە فەلەستینییەکان کرد و وتی، "ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان چەندین جار سەلماندوویانە کە ئەسیرە فەلەستینییەکان کە لە زیندانەکانی رژیمی تیرۆریستی سەهیۆنیدا ڕاگیراون، هەموو جۆرە مامەڵەیەکی نامرۆڤانەیان لەگەڵ دەکرێت، لەوانە دەستدرێژی، ئەشکەنجەدانی سیستماتیکی، برسیکردنی بە ئەنقەست و ڕەتکردنەوەی مافی تەندروستی. لە هەمووی دڵتەزێنتر ئەوەیە کە بکوژانی سەهیۆنی کە ئەم ئەشکەنجەی سیستماتیکی و تاوانە قێزەونانە ئەنجام دەدەن لەبری سزادان پاداشتیان پێدەدرێت. تاوانێکی ئاشکرا دژ بە مرۆڤایەتی لە بەر چاوی هەموو جیهان ئەنجام دەدرێت."
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی، "بەداخەوە ئەو ڕێکخراوانەی بەرپرسیارن لە دەستەبەرکردنی دادپەروەری جیهانی، بە بێدەسەڵاتییەکی تەواوەوە پاشەکشەیان کردووە بەرامبەر بەم سیستەمە ناپاکانەی کە بە تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ دەخات و میکانیزمەکانی سزاکانی بە تەواوی شکستیان هێناوە. بە دامەزراندنی دوو سیستەمی جیاواز بەناو دادگای یاسایی/سەربازی، بارمتەکان ڕاستەوخۆ هەڕەشەی سزای لەسێدارەدانیان لەسەر دەکرێت بەبێ ئەوەی هیچ مافێکیان بۆ دادگاییکردن هەبێت. ئەم دۆخە درێژەپێدەری ئەو جینۆساید و دڕندەییەیە کە سەهیۆنییەکان لەسەر زەوی و ئێستا لە چوارچێوەی زیندانەکاندا ئەنجامی دەدەن. تا سزای کۆنکرێتی و ڕێگری و توند بەسەر رژێمی داگیرکەردا نەسەپێندرێت، مەحاڵە سەهیۆنییەکان دەستبەرداری ئامانجی پاکتاوی نەتەوەیی خۆیان بن. داوا لە هەموو دەوڵەتان و گەلانی شەرەفمەندی جیهان دەکەین کە رژێمی سەهیۆنی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە تەواوی گۆشەگیر بکەن و دەستبەجێ و بە تەواوی هەموو ڕێککەوتنە بازرگانی و سەربازی و شەراکەتی دیپلۆماسی لەگەڵ داگیرکەران هەڵبوەشێننەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆڤ و یاسایی هودا پار ڕاگەیاند سکاڵا لەبارەی رەحمی کۆچ بازرگانی تورکیایی کە سووکایەتی بە ژنی کورد کردبوو تۆماڕ دەکات.
ناوەندی گشتیی هودا پار بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بە هێرش و ئاستەنگەکانی دژ بە فلۆتیلای سومود بڵاوکردەوە کە بەندەرەکانی تورکیای بەجێهێشت بۆ ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "پێویستە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ ڕێڕەوی یارمەتییە مەدەنییەکان بگیرێتەبەر، بە ئەسکۆرتی سەربازیشەوە."