٦ـەمین دیداری زانایان کە هەموو ساڵێک لە لایەن إتحاد العلماء (یەکێتی زانایان) ئامادە دەکرێت لە ١٦ی تشرینی یەکەم بە شێوەی ئانلاین بەڕێوە دەچێت.
إتحاد العلماء کە لە ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا هەموو ساڵێک بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا لە دیاربەکر بەرنامەی دیداری زانایان ئامادە دەکات ئەمساڵیش لە ١٦ی تشرینی یەکەم بە شێوەی ئانلاین بەرنامەکە ئامادە دەکات.
بەرنامەکە لە سەر بەرنامەی ZOOM بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا لە کوردستان، تورکیا، ئێران، عێراق، سوریا، لوبنان و ئوردن بەڕێوە دەچێت.
بەرنامەکە رۆژی شەممە کاتژمێر ١٠:٠٠ دەستی پێ دەکات و کاتژمێر ١٦:٠٠ بە خوێندنی راگەیەندراوی کۆتایی کۆتایی دێت.
بەرنامەکە لە دوو دانیشتن پێک دێت و دوای خوێندنی قورئانی پیرۆز بە وتاری مەلا بەشیر ڤارۆل بەرنامەکە دەستی پێ دەکات.
دانیشتنی یەکەم؛
-ئەرکی زانایان لە بەرامبەر ئاساییبوون لەگەڵ ئیسرائیل / دکتۆر عەلی قەرەداغی
-بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی کە بەهۆی پەتای کۆرۆنا لەبارەی علمی، عیبادی و کۆمەڵایەتی دروست بووە چی دەبێت بکرێت؟ / دکتۆر عیرفان رەشید
-هێرش بۆ سەر ئیسلام و مسوڵمانەکان لە جیهانی رۆژئاوا و رێنماییەکانی کە دەبێت جێبەجێ بکرێن چین؟ / نووسەر حوسێن کەریم ئەجە
-هەنگاوەکانی کە بۆ یەکێتیی ئوممەت دەبێت بهاوێژرێن / دکتۆر عبدالدائم مەعروف هەورامانی
مولاحکەزەکان: سەعود ئەبو مەحفووز، شێخ زاهد خەزنەوی، دکتۆر خالد گەردی، زرار محەمەد کرتکی، مەلا خدر خەتی، جەعفەر محەمەد ئەلماس، عوسمان سەید ئەحمەد، دکتۆر محەمەد سینەمۆکی، مەلا موجاهد حەقسەڤەر.
دانیشتنی دووەم؛
-بڵاو بوونی بیرەکانی مولحیدی لە ناو جیهانی ئیسلام بە تایبەتی لە نێوان کوردەکان و رێنمانییەکانی کە دەبێت لە دژی ئیرتیداد جێبەجێ بکرێن / دکتور ئەحمەد عبدالوهاب
-ئەرکی زانایان بۆ دروست کردنی ئاشتیی ناوخۆیی کوردەکان / جاندار ئەمینی
-ئەو شتانەی دەبێت لە بەرامبەر کوردەکان ئەنجام بدرێن کە ئەندامێکی گرنگی ئوممەتن / دکتۆر محەمەد سیراج جەوی
-رۆڵ و گرنگیی کوردەکان لە رزگاری و پاراستنی قودس / پرۆفسیۆر دکتۆر ئەحمەد میرزێ ئەرگووشی
-زانایانی کورد کە لە مێژوودا سوودیان بۆ ئیسلام هەبوون / محەمەد خزرنەژاد
مولاحیزەکان: مەلا مستەفا ئارواسی، مەلا تەیب ئەلچی، مەلا سەعید یاز، شێخ عبدالغنی نۆرشین، شێخ فتح الله ئایتە، مامۆستا شیروان محەمەدی، مامۆستا حوسێن خاتەمی، مەولانا شێخ مەحمەد.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوای دەستبەسەر کردنی ٢ کارمەندی دەزگای ئاسایشی لە لایەن هەواڵگری ئۆکراینا بە تۆمەتی هەوڵی ئەنجامدانەوەی تیرۆر، ڤلادمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا سەرۆکی دەزگای ئاسایشی وڵات لە ئەرکەکەی دوور خست.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعای کرد کە لە شەڕی غەززە تەنها ٧١١ داگیرکەر کوژراون کە ٦٣٧یان سەرباز، ٦٨یان پۆلیس و ٦یان ئەندامی دەزگای هەواڵگری شین-بێت بوون.
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، پێدەچێت ژمارەی ئەو کەسانەی رەفەحیان بەجێ هشتووە گەشتووە ١١٠ هەزار کەس.
لە ئەنجامی شەڕی چەکداری لە ویلایەتی زاکاتێکاسی وڵاتی مەکسیک لە ماوەی ٤ رۆژدا ٢٢ کەس کوژران.