خانەوادەیەکی دیکە بەژداری چالاکی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە لە دیاربەکر بوو
چالاکی داشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە بەهۆی رفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە لایەن پەکەکە لە رۆژی ٣٢٠ بەردەوامە.
خەدیجە ئای بۆ کوڕەکەی محەمەد جانبەی بەژداری چالاکی دانیشتن بوو کە نزیکەی ٥ ساڵ پێشتر لە لایەن پەکەکە رفێندرا سەر چیا.
خەدیجە ئای وتی، "کوڕەکەم ٥ ساڵ پێشتر رفێندرا. لە سەدا ٧٠ کەمئەندامە. لەگەڵ ئەوەی لە هەموو شوێنێک بە دوای گەڕام بەڵام نەمدۆزی. تا کاتێک کوڕەکەم نەهێت ناچم. کوڕەکەم لە هەدەپە دەوێ. چونکە هەدەپە کوڕەکەمی رفاندوە سەر چیا."
"کێشەکانی تەندروستی کوڕەکەم هەیە، نەخۆشە"
خەدیجە ئای لە بەردەوامی وتی، "کوڕەکەم رۆژێک بەیانی باسی لەوە کرد، دەچێتە دەرەوە کن هاوڕێکانی و چووە دەرەوە و ئیتر نەگەڕایەوە. هاوڕێکانی هاتیان و وتیان چووە لای هەدەپە و لەوێ دەچێتە سەر چیا. چووینە لای کام تەشکیلاتی هەدەپە وتیان ئاگادار نین. کۆتا جار کاتێک چووینە لجێ وتیان کوڕەکەمان لەوێیە و نایەوێت لەگەڵتان دیدار بکات. ئیتر هیچ هەواڵێک سەبارەتی بە دەست نەهات."
خەدیجە لە کۆتایی وتی، "دەمەوێت منداڵی هەموو کەس بگەڕێتەوە. دایکەکان گوناهن. من تووشی نەخۆشی شەکر بووم. کاتێک کوڕەکەم چوو ١٦ ساڵە بوو ئێستا ٥ ساڵ تێپەڕیوە ٢١ ساڵەیە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕووسیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی ئۆکرانیا، ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
دوابەدوای هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی مووەفەق سالتی لە ئوردن، چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا زیانیان بەرکەوت.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی کاتی کە بۆ کۆکردنەوەی چەک و پاشماوەی جەنگ لە نزیک شاری سەرمەدە لە گوندەکانی ئیدلب ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
کەتیبەکانی شەهید عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامیی حەماس، پیرۆزبایی و سەرەخۆشیی شەهیدبوونی فەرەح ئەحمەد عەبدولمەجید حامد، یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەربازیی ئەم کەتیبانەی لە کەناری ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.