ئازەربایجان رزگار کردنی ١٧ گوندی دیکە لە ژێر داگیرکەری ئەرمینیای رایگەیاند
ئیلهام عەلیێڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان دەست نیشانی کرد، ١٧ گوندی دیکە لە ژێر داگیرکەری ئەرمینیا رزگار کراون.
ئیلهام عەلیێڤ سەرۆک کۆمار ئازەربایجان سەبارەت بەم بابەتە راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە. لە راگەیەندراوەکە سەبارەت بەم بابەتە باس لەوە کرا، گوندەکانی عەلیبەیلیی یەکەم، عەلیبەیلیی دووەم، رەبەند و یەنیکەندی شاری زەنگلان؛ گوندەکانی قۆڤشوولوو، سۆفوولوو، ماشانلیی چیایی، کوردلەر، هۆڤوسلوو، چەلەبیلەری شاری جەبرائیل؛ گوندەکانی پادار، ئەفەندیلەر، یوسفبەیلی، چایتووماس، خانلق، سارییاتاق و مۆلابورهانی شاری قوبادلی لە ژێر داگیرکەری ئەرمینیا رزگار کران.
عەلیێڤ لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، "تا ئێستا ٢٥٢ تانک خاپوور کراون و ٥٣ تانک دەست بە کراون. ٦ سیستەمی مووشەکی ئێس-٣٠٠ خاپوور کراون. ئەو کەسانەی داوای ئاگربەست دەکەن چەک بۆ ئەرمینیا دەنێرن. پرسیار دەکەم، پارەی ئەو چەکانە لە کوێوە دێن؟"(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕووسیا داوای لە ژاپۆن کرد کە سیستەمی مووشەکی تایفون کە لە ئەمریکا دروستی کردووە بکشێنێتەوە.
نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا ڕایگەیاند کە رژێمی سەهیۆنی چاوپۆشی لە داواکارییەکانی دانانی دامەزراوە و چالاکییە ئەتۆمییەکانی لە ژێر چاوەدێریی گشتگیری سەلامەتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کردووە.
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر مزگەوتێک لە ناوەندی پۆلیس لە شاری کۆهاتی ویلایەتی خەیبەر پەختونخوای وڵاتی پاکستان ١١ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٥یان پۆلیس بوون.
لە باشووری وڵاتی فلیپین لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر قوتابخانەیەک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.