نەتەوە یەکگرتوەکان: بەلێنەکانی نەتانیاهۆ بۆ "ئیلحاق" سەرپێچی کردنە لە یاساکانی نێونەتەوەیی
ستیفین دوژاریک وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە بەلێنەکانی نەتانیاهۆی سەهیۆنی بۆ ئیلحاق کردن باسی لەوە کرد، ئەو جۆرە هەنگاوانە سەرپێچی کردنە لە یاساکانی نێونەتەوەیی.
ستیفین دوژاریک وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە بەلێنەکانی نەتانیاهۆی سەهیۆنی بۆ ئیلحاق کردنی دەشتی ئوردن لە کەرتی ڕۆژئاوایە باسی لەوە کرد: ئەو جۆرە هەنگاوانە سەرپێچی کردنە لە یاساکانی نێونەتەوەیی. هەروەها زیان بە دانوستانەکان و زیندوو کردنی ئاشتی ناوچەکە دەدات. هەروەها بە توندی زیان بە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەدات.
نەتانیاهۆی تیرۆرستی سەهیۆنی باسی لەوە کردبوو، ئەگەر لە ١٧ی ئەیلوول دووبارە هەڵبژێرێت دەشتی ئوردن کە لە کەرتی ڕۆژئاوادایە لەگەڵ ئەمریکا "بە سەر ئیسرائیل" ئیلحاق دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
داتاکانی بڵاوکراوە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی دیلەکانی فەڵەستین و ناوەندی داتاکانی فەلەستین "موعتی" دەریان خستووە کە سەربازانی سەهیۆنی لە دەستپێکی دەستدرێژییەکەیانەوە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، نزیکەی ٢٠٠٠ منداڵی فەلەستینییان دەستبەسەر کردووە.
پارێزگاری قودس بڵاویکردەوە، ١٦٥ جولەکە لە ڕێگەی دەروازەی مەغاریبەوە هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و گەشتی ئیستفزازییان لە حەوشەکاندا ئەنجامداوە و ڕێوڕەسمی تەلمودییان ئەنجام داوە.
پزیشکانی بێ سنوور ڕایانگەیاند، رژێمی داگیرکەر لە غەززە پاسێکی کردە ئامانج کە کرێکارانی مرۆیی هەڵگرتبوو و جارێکی دیکە سەلامەتی کارمەندانی تەندروستی و فریاگوزاری پشتگوێ خراوە.
زیاد محەمەد جابیر تەمەن ٥٤ ساڵ، لە هەڵمەتێکی هێزەکانی داگیرکەر لە شاری ئەلبیرە لە کەناری ڕۆژئاوا شەهید بوو. لەگەڵ شەهیدبوونی جابیر، ژمارەی ئەو فەلەستینیانەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ـەوە بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە کەرتی ڕۆژئاوا شەهیدبوون، ١٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.