بەهۆی زیادبوونی کاریگەری بارانی بەخۆڕ و بەرکەوتنی بروسکە لە وڵاتی پاکستان ٨٧ کەس گیانیان لە دەست دا.
خورشید ئەنوەر وتەبێژی ئیدارەی بەڕێوبەرایەتی باری لەناکاوی پاکستان راگەیاند، بەهۆی زیادبوونی کاریگەری بارانی بەخۆڕ و بەرکەوتنی بروسکە لە ویلایەتەکانی پەنجاب، بەلوچستان و خەیبەر پەختونخوا ٨٧ کەس گیانیان لە دەست دا و نزیکەی هەزار و ٣٧٠ خانووش زیانیان بەرکەوتووە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە کاریگەری مەرجەکانی دژواری کەشوهەوا بە سەر چالاکییەکانی گەڕان و رزگار کردن دەبێت.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسان لەو ٣ ویلایەتە بەهۆی بەرکەوتنی بروسکە ٥٥ کەس گیانیان لە دەست داوە.
بەهۆی هەڵسانی لافاو زیانێکی گەورە بە ژمارەیەکی زۆر خانوو و ژێرخانی گەشتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
قوتابییەکانی زانکۆی گازی لە ئەنقەرە کە خۆپیشاندانی پشتگری لە فەلەستین و ئیدانەی کردنی رژێمی داگیرکەریان ئەنجام دەدا رووبەڕووی هێرشی گروپێکی نەژادپەرستی کەمالیست بوون.
لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری رەفەح لە باشووری غەززە ٧ فەلەستینی شەهید بوون کە ٤یان منداڵن.
تێڵی مافەکانی مرۆیی سوریا راگەیاند، لە دوای دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سوریا تاوەکو ئێستا ٧١٧ رۆژنامەنووس کوژراون.
لە ئەنجامی هێرشێکی بە چەقۆ بۆ سەر خانووی بەساڵچووان لە پارێزگای ئانتالیای تورکیا ٢ کەس گیانیان لە دەست دا و کەسێکیش بریندار بوو.