لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٢٠٠ رۆژە لە پێش چاوی تەواوی دونیا هێرش دەکاتە سەر کەناری غەززەی کە گەماڕۆی داوە و جینۆساید و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە و دەیان هەزار کەسیش بریندار بوونەتەوە و هێشتا تەرمی هەزاران کەس لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا ماون.
کۆمەڵکوژی و جینۆسایدە لە پێش چاوی تەواوی دونیا ئەنجام دەدرێت بەڵام تەواوی دونیا لە بەرامبەر رووداوەکە بێ دەنگە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
قوتابییەکانی زانکۆی گازی لە ئەنقەرە کە خۆپیشاندانی پشتگری لە فەلەستین و ئیدانەی کردنی رژێمی داگیرکەریان ئەنجام دەدا رووبەڕووی هێرشی گروپێکی نەژادپەرستی کەمالیست بوون.
لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری رەفەح لە باشووری غەززە ٧ فەلەستینی شەهید بوون کە ٤یان منداڵن.
تێڵی مافەکانی مرۆیی سوریا راگەیاند، لە دوای دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سوریا تاوەکو ئێستا ٧١٧ رۆژنامەنووس کوژراون.
لە ئەنجامی هێرشێکی بە چەقۆ بۆ سەر خانووی بەساڵچووان لە پارێزگای ئانتالیای تورکیا ٢ کەس گیانیان لە دەست دا و کەسێکیش بریندار بوو.