زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی شەهادەتی موسعەب خەلەف بەڕێوبەری باڵای بزووتنەوەی جەماعەتی ئیسلامی لوبنان و بیلال خەلەف ئەندامی جەماعەتی ئیسلامی لوبنان بە دەستی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە دکتۆر عیماد حوت جێگری سەرۆکی بزووتنەوەکە راگەیاند.
دوێنێ لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر گوندی مەیدون لە دەشتی بەقا لە نزیکەی سنووری سووریا-لوبنان موسعەب خەلەف بەڕێوبەری باڵای بزووتنەوەی جەماعەتی ئیسلامی لوبنان و بیلال خەلەف ئەندامی بزووتنەوەکە شەهید بوون.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار کە بەشداری لە ٥. کۆنفرانسی پلاتفۆرمی قودس لە نێوان پەرلەمانتارەکان لە ئیستانبوول کردبوو پار بەهۆی شەهادەتی موسعەب خەلەف بەڕێوبەری باڵای بزووتنەوەی جەماعەتی ئیسلامی لوبنان و بیلال خەلەف ئەندامی جەماعەتی ئیسلامی لوبنان بە دەستی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە دکتۆر عیماد حوت جێگری سەرۆکی بزووتنەوەکە راگەیاند.
عبدالله ئاسلان و محەمەد ئەشین یاریدەدەرانی سەرۆکی گشتیی هودا پار وەک شاندی یاوەر لەگەڵ یاپجیئۆغلو بوون و پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان بە ئەندامان جەماعەتی ئیسلامی و گەلی لوبنان راگەیاند و داوای سەبڕ و ئارامیان کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٩٧١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٨ هەزار و ٦٤١ کەسیش بریندار بوون.
لە پارێزگاکانی بەغلان و تاخاری وڵاتی ئەفغانستان بەهۆی هەڵسانی لافاو لانیکەم ١٥٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ١١٤ کەسیش بریندار بوون.
بەرەی بەرخۆدانی فەلەستین دوای ٦ مانگ دووبارە شاری بیرسەبعی داگیرکراوی مووشەکباران کرد.
لە ناوچەی مۆرۆگۆرۆی وڵاتی تانزانیا لە ئەنجامی داڕمانی مەعدەنێکی زێر لانیکەم ٥ کەس گیانیان لە دەست دا.