هێزەکانی داگیرکەر لە شەوی رابردووەوە لانیکەم ١٥ فەلەستینییان لە کەرتی رۆژاوای داگیرکراو دەستبەسەر کردووە کە هەنێکیان ئەسیری پێشوو بوون.
دایرەی کاروباری زیندانیان و زیندانیانی پێشوو و یانەی زیندانیان لە بەیاننامە هاوبەشەکەیاندا رایانگەیاندووە کە داگیرکەران لە تولکەرەم، قەلقیلیا، جەنین، توباس، سەلفیت، ئەریحا و قودس هەڵمەت و هێرشیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە داگیرکەران لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا توندوتیژی و فشاری دەروونییان لەسەر ماڵەکە بەکارهێناوە و ماڵەکانیان وێران کردووە و سووکایەتییان پێکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو هەڵمەت و هێرشانەدا کە لە ئێوارەی دوێنێوە بەردەوامە، ١٥ فەلەستینی بە دیل گیراون کە ٣یان منداڵ و هەنێکیان ئەسیری پێشوو بوون.
بەم شێوەیە تۆمار کرا کە ژمارەی ئەو دیلانەی کە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە لەلایەن داگیرکەرانەوە لە کەرتی رۆژئاوا دەستبەسەر کراون، ٨ هەزار و ٤٩٥ دیلیان تێپەڕاندووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام راگەیاند، بەردەوامن لە شەڕی توند بە تایبەت لە رەفەح و جیبالیا و بە سارۆخ ئۆتۆمبێڵەکانی داگیرکەران دەکەن ئامانج.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکای داگیرکەر باسی لەوە کرد کە شکەستدانەوەی حەماس ئامانجی هاوبەشی ئەمریکا و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنییە.
رووسیا راگەیاند، لە شاری خارکیڤی دووەم نیشتەجێگای گەورەی ئۆکراینایە ٥ نیشتەجێگای دیکەی کۆتنرۆل کردووە.
لە وڵاتی ئەندەنۆسیا بەهۆی هەڵسانی لافاو و روویدانی زەوی لەرزین تاوەکو ئێستا ٤١ کەس گیانیان لە دەست داوە.