زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر لە ئیستانبوول لەگەڵ ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس کۆبوویەوە.
حەماس سەبارەت بە دیدارەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و باسی لەوە کرد کە لە کاتی دیدارەکە باس لە گەشەپێدانەکانی سیاسی و مەیدانی لەبارەی شەڕەکەی غەززە و رێگاکانی پشتگری لە بەرخۆدانی گەلی فەلەستین کراوە.
هەروەها لە کاتی کۆبوونەوەکە باس لە خەتەرێک کە هەڕەشەی بۆ قودس و مزگەوتی ئەقسا هەیە و دۆخی کۆتایی کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو کرا.
شاندی هودا پار باسی لەوە کرد کە کردەوەکانی فەلەستینییەکان بۆ ناوچەکە و دونیا نموونەن و پیرۆزبایی گەلی فەلەستین کرد بەهۆی هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانییان.
شاندەکە هەروەها پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە هەنییە راگەیاند بەهۆی شەهادەتی ٣ کوڕ و ٥ نەوەکەی و تەواوی شەهیدەکانی فەلەستینی و جەخت لە پشتگری و هاودەنگی لەگەڵ فەلەستین کرا.
هودا پار سەبارەت بە سەردانەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و باسی لەوە کرد، "سەرۆکی گشتیمان بەڕێز زەکەریا یاپجیئۆغلو سەردانی بەڕێز ئیسماعیل هەنییە رابەری حەماس کرد و بەهۆی شەهادەت ٣ کوڕ و ٤ نەوەکەی پرسە و سەرەخۆشی خۆی راگەیاند.
سەردانەکە لە ئاستێکی سەمیمیدا بەڕێوەچوو و باس لە گەشەپێدانەکانی کۆتایی غەززە کرا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگێشتی دادگای نێودەوڵەتی داد کرد کە بڕیارەکەی لەبارەی رابەرانی بزووتنەوەکە هەڵبوەشێنێتەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ٥٦٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ٦٥٢ کەسیش بریندار بوون.
دادگای نیودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەرکرد.
دوای کۆچی دوایی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە عێراق و لوبان ماتەمینی گشتی راگەیەندرا.