لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەیر سەهیۆنی بۆ سەر خانوویێک لە کەناری غەززە ٤ کەس شەهید بوون کە ٣یان ئافرەت بوون.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی غەززەیی، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر خانوویێک لە گەڕەکی تەل سوڵتان.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ کەس شەهید بوون کە ٣یان ئافرەت بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون. بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٥ کەس کە ٥یان منداڵ و ١٠یان ئافرەت بوون.
هەروەها فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان لە رۆژئاوای کەمپی نوسەیرات و خانووی هاوڵاتیان لە زەوایدەی رۆژئاوا بۆردومان کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٤٨٨ کەس شەهید و ٧٧ هەزار و ٦٤٣ کەسیش بریندار بوون و هەزاران کەسیش هێشتا بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ٣٠٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ٢٦١ کەسیش بریندار بوون.
دەزگای یەتیم ئەلی ئەوروپا لە وڵاتی ئەتیۆپیا بناغەی بیری ئاو دادەنێت و ناوی شەهید ریم منداڵێکی فەلەستینی لە بیرەکە دادەنێت کە باپیرەکەی وەکو "گیانی گیانم" ناوی دەبرد.
کەشتیێک کە چەک دەگواستەوە بۆ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی داوای کرد کە بچێتە بەندەرەکانی ئیسپانیا بەڵام حکوومەتی وڵات داواکەی رەتکردەوە.