لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەناری غەززە ١٣ کەس شەهید بوون و ٣٢ کەسیش بریندار بوون.
فڕۆکەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر گەڕەکەکانی نوسەیرات، بورەیج و جیبالیا لە باکوور و رۆژئاوای غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا ١٣ فەلەستینی شەهید بوون و ٣٢ کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەر بە تۆپهاوێژ هێرشی کردە سەر شاری خان یونس لە باشووری کەناری غەززە.
لە ئەنجامی چالاکییەکان لە پاشماوەکانی باڵەخانەڕووخاوەکان لە گەڕەکی ئەمەل لە رۆژئاوای خان یونس تەرمی ٦ فەلەستینی دۆزرایەوە.
لە ناوچەکە چالاکییەکانی تیمەکانی فڕیاگوزاری بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ٥٦٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ٦٥٢ کەسیش بریندار بوون.
دادگای نیودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەرکرد.
دوای کۆچی دوایی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە عێراق و لوبان ماتەمینی گشتی راگەیەندرا.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەنجامی رووداوێکی کەوتەخوارەوەی هەلیکۆپتێر پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە گەلی ئێران راگەیاند.