لە دیاربەکر بۆ حەسەن ساکالان نوێژی غیابی مردوو ئەنجام دەدرێت کە دوێنی لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قودس شەهید بوبوو.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر و سێندیکای کارمەندان مەمورسەن رایانگەیاند، دوای نوێژی نیوەڕۆژ لە مزگەوتی سومەری دیاربەکر نوێژی غیابی مردوو ئەنجام دەدرێت.
لە راگەیەندراوەکە دەستنیشان کرا، هەروەها راگەیەندراوێک لەبارەی قودس بە بۆنەی ١ی ئایار بڵاو دەکرێتەوە.
مامۆستا حەسەن ساکلانان تەمەن ٣٤ ساڵە کە لە شارۆچکەی خەلیلی پارێزگای ڕحا مامۆستا بوو دوێنێ لە قودس چالاکیێکی بە چەقۆ ئەنجام دابوو و دوای چالاکیەکە لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەردا شەهید بوبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ٨٥٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ٦٥٢ کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، دوای دەستپێکردنی هێرش سەر کەناری غەززە پێنجەمین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا خرایە خوارەوە.
سەرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا وتی، "ئیسرائیل و ئەمریکا لەو قۆناغەدا (دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین) هەموو جۆرە بەربەستێک دادەنێن."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی رۆژئاوا لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا ٨ هەزار و ٨١٥ فەلەستینی دەستبەسەر کردووە.