مارتین گریفیتس بەڕێوبەری باری لەناکاو و یاریدەدەری سکرتێری گشتیی بەرپرسی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، "داگیرکەریێکی زەوینی بۆ سەر رەفەح بە واتای ترۆما و مەرگی زیاتر دێت."
گریفیتس سەبارەت بە ئەگەری هێرشی زەوینی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر رەفەح راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وتی، "غەززە دوای کوژرانی دەیان هەزار مرۆڤ، کەمئەندامبوونی دەیان هەزار کەس لە ئەنجامی شەڕێک کە نزیکەی ٧ مانگە بەردەوامە خۆی بۆ ئێش و تراژێدیای زیاتر ئامادە دەکات.
دونیا چەندین هەفتەیە بانگێشتی بەرپرسانی ئیسرائیلی دەکات تاکو هێرش نەکاتە سەر رەفەح بەڵام ئەوەندەی دەبینرێت کە هێرشەکە لە قۆناغێکی نزیکدا ئەنجام دەدرێت.
سەدان هەزار کەس بۆ هەڵاتن لە دەست نەخۆشی، برسێتی، گۆڕەکانی بە کۆمەڵ و شەڕی راستەخۆ چوونەتە باشوورترین ناوچەی غەززە. داگیرکەری بۆ ئەوان بە واتای ترۆما و مەرگی زیاتر دەبێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ٢٣٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ١٤١ کەسیش بریندار بوون.
کەتائیبی قەسام رایگەیاند کە لانیکەم ١٢ سەربازی داگیرکەر لە ئەنجامی ئەو ئۆپڕاسیۆنە هەمەلایەنەی کە لە جیبالیا لە باکووری کەناری غەززە ئەنجامیان دا، کوژراون.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس و شاندێکی یاوەر لە قەتەر کۆبوویەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوای دەستپێ کردنی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە کەرتی رۆژئاوا و قودس ٨ هەزار و ٧٤٥ فەلەستینیی دەستبەسەر کردووە.