لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٧ فەلەستینیی دیکە شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە کەناری غەززە.
سەرچاوەکانی تەندروستی غەززە باسیان لەوە کرد، دوای هێرشی ئاسمانی تەرمی ٧ شەهید رەوانەی نەخۆشخانەی عەودە لە شاری نوسەیرات کراوە.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەی موغرەقە و شاری زەهرا ٥ فەلەستینیی بریندار گەیێنرانەوە نەخۆشخانە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٢٠٨ رۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا ٣٤ هەزار و ٥٦٨ کەس شەهید بوونەتەوە و ٧٧ هەزار و ٧٦٥ کەسیش بریندار بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سەر بە رژێمی داگیرکەر لە باشووری لوبنان ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس شەهید بوون.
رووسیا باسی لەوە کرد کە لە رۆژێک شەڕی رووسیا-ئۆکراینا دەستیپێ کردووە ٦٠٠ فڕۆکەی ئۆکراینایان خستووە خوارەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ٢٧٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ٢٠٥ کەسیش بریندار بوون.
لە گوندێکی وڵاتی چاد کە وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد چالاکیی خێرخوازی لەوێ بەڕێوە دەبرد گەلی گوندەکە کە پێشتر مەسیحی بوون بوونەتە مسوڵمان.