پۆلیسەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی فەلەستین لە کەرتی رۆژئاوا موجاهیدێکی ئەندامی لیوای تولکەرەمی سەرییەکانی قودسی شەهید کرد.
بە پێی راگەیەندراوێکی ناوەندی راگەیاندنی فەلەستین، هێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی فەلەستین ئەمڕۆ بەیانی تەقەیان کردووە سەر ئۆتۆمبێلی موجاهید ئەحمەد ئەبو فولعون ئەندامی لیوای تولکەرەم. ئەبو فولعون لە ئەنجامی هێرشەکەدا بە گرانی بریندار بوو و رەوانەی نەخۆشخانە کرا بەڵام لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان شەهید بوو.
لیوای تولکەرەم سەبارەت بە رووداوەکە راگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاو کردەوە و باسی لەوە کرد کە ئەم هێرشە هیچ جیاوازیی لەگەڵ هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر نییە.
لە راگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا کە هەموو کەس دەزانێت ئەبو فولعون موجاهیدێک بوو کە لەگەڵ براکەی لە دژی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر شارەکە خۆڕاگریی دەکرد.
تەلعەل دوەیقەت وتەبێژی خزمەتەکانی ئاسایشی فەلەستین ئیدعای کرد کە موجاهیدەکە تەقەی لە هێزەکانی ئاسایش کردووە و لە بەرامبەردا ئەوانیش دەستیان بە تەقەکردن کردووە.
دوای رووداوەکە گروپێکی چەکداری سەر بە لیوای تولکەرەم تەقەیان کردە سەر بارەگای پارێزگاریی تولکەرەم و هێزەکانی ئاسایش.
میدیاکانی فەلەستینی باسیان لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر پێشتر چەندین جار هەوڵی تیرۆرکردنی ئەبو فوعلونی دابوو بەڵام لە هەوڵەکانیان سەرنەکەوتبوون.
حەماس: رەزالەتێکی سیاسی
بزووتنەوەی حەماس بەهۆی شەهادەتی ئەبو فولعون پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە و هێرشەکەی بە رەزالەتێکی سیاسی وەسف کرد کە تەنها خزمەت بە ڕوخانی نەتەوەیی دەکات.
حەماس بە ئاماژەدان بەوەی کە بە توندی ئەو هێرشە شەرمەزار دەکات، راگەیاند کە دەزگا ئەمنییەکانی ئیدارەی ئەو وڵاتە بەردەوامن لە شوێنکەوتن و دەستگیرکردنی چەکدارانی خۆڕاگری.
حەماس رایگەیاند کە بۆ ئەوەی کۆتایی بەم کارە قبوڵنەکراوانە بهێنرێت، پێویستە هەمووان بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و ئەو یەکە ئەمنییانەی کە قسەیان لەسەر دەکرێت ئەرکی سەرەکی خۆیان کە پاراستنی خەڵک و پەیکەری کۆمەڵایەتییە، لە ئەستۆ بگرن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سەر بە رژێمی داگیرکەر لە باشووری لوبنان ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس شەهید بوون.
رووسیا باسی لەوە کرد کە لە رۆژێک شەڕی رووسیا-ئۆکراینا دەستیپێ کردووە ٦٠٠ فڕۆکەی ئۆکراینایان خستووە خوارەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ٢٧٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ٢٠٥ کەسیش بریندار بوون.
لە گوندێکی وڵاتی چاد کە وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد چالاکیی خێرخوازی لەوێ بەڕێوە دەبرد گەلی گوندەکە کە پێشتر مەسیحی بوون بوونەتە مسوڵمان.