رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر قودس و کەرتی رۆژئاوا و لانیکەم ١٥ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
کۆمەڵەی ئەسیرانی فەلەستینی لە راگەیەندراوێکی نووسراودا باسی لەوە کرد، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر شارەکانی قودس، رامەلڵا، تولکەرەم، نابلوس و ئەریحا.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ١٥ فەلەستینیی دیکە دەستبەسەر کران.
بە پێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی ئەسیران و ئەسیرانی پێشوو و یانەی ئەسیرانی فەلەستینی، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٨ هەزار و ٥٥٠ فەلەستینی دەستبەسەر کراون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر و جووەکانی داگیرکەر لە کەرتی رۆژئاوا و قودس ٤٩١ فەلەستینی دەستبەسەر کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە لانیکەم ١٤ فەلەستینی شەهید بوون.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو مزگەوتێک لە ویلایەتی کانۆی وڵاتی نێجیریا ١١ کەس گیانیان لە دەست دا.
نووسینگەی راگەیاندنی حکوومەت لە غەززە رایگەیاند، لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا، ٤ ڕۆژنامەنووسی دیکە کە یەکێکیان ئافرەت بوو شەهید بوون.
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سەر بە رژێمی داگیرکەر لە باشووری لوبنان ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس شەهید بوون.