لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەڕان لە ناو مەعدەنە رووخاوەکە لە شارۆچکەی ئیلیچی پارێزگای ئەرزنجان تەرمی ٢ کرێکار دۆزرایەوە
لە ١٣ی شوبات لە ئەنجامی زەوی لەرزینێک لە شارۆچکەی ئیلیچی پارێزگای ئەرزنجان مەعدەنێک رووخابوو.
لەو رۆژەوە لە ناوچەکە چالاکییەکان گەڕان بەردەوامە.
ئالپئارسلان بایراکتار وەزیری وزە و سەرچاوەکانی سروشتی تورکیا راگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکاندا تەرمی ٢ کرێکاری دیکە دۆزرایەوە و چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی ٥ کرێکاری دیکە بەردەوامن.
دەستنیشان کرا، تەرمەکان هی رەمەزان چیمەن و کەنعان ئۆز بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ٣٠٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ٢٦١ کەسیش بریندار بوون.
دەزگای یەتیم ئەلی ئەوروپا لە وڵاتی ئەتیۆپیا بناغەی بیری ئاو دادەنێت و ناوی شەهید ریم منداڵێکی فەلەستینی لە بیرەکە دادەنێت کە باپیرەکەی وەکو "گیانی گیانم" ناوی دەبرد.
کەشتیێک کە چەک دەگواستەوە بۆ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی داوای کرد کە بچێتە بەندەرەکانی ئیسپانیا بەڵام حکوومەتی وڵات داواکەی رەتکردەوە.