بەهۆی هەڵسانی لافاو و زەوی لەرزین لە وڵاتی ئەندۆنزیا ١٤ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە ویلایەتی سولاوەسی باشووری وڵاتی ئەندۆنیزیا بەهۆی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و زەوی لەرزین رووی دا.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا تاوەکو ئیستا ١٤ کەس گیانیان لە دەست داوە.
هەروەها باس لەوە کرا، خسارێکی گەورە بە زیاتر لە ١٠٠ خانوو گەشتووە و ٤٢یان ڕوخاون و زیان بە هەنێک رێگا و پردەکان گەشتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ٣٠٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ٢٦١ کەسیش بریندار بوون.
دەزگای یەتیم ئەلی ئەوروپا لە وڵاتی ئەتیۆپیا بناغەی بیری ئاو دادەنێت و ناوی شەهید ریم منداڵێکی فەلەستینی لە بیرەکە دادەنێت کە باپیرەکەی وەکو "گیانی گیانم" ناوی دەبرد.
کەشتیێک کە چەک دەگواستەوە بۆ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی داوای کرد کە بچێتە بەندەرەکانی ئیسپانیا بەڵام حکوومەتی وڵات داواکەی رەتکردەوە.