هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر خانوویێک لە شاری تولکەرەم و گەنجێکی فەلەستینییان شەهید کرد و خانوویێکیان ڕوخاند.
هێزەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی دەیر غوسن لە باکووری شاری تولکەرەم و خانویێکیان گەماڕۆ دایەوە.
بە پێی راگەیەندراوی شاهێدحالەکان، هێزەکانی داگیرکەر بە سارۆخ خانوویێکیان کردووە ئامانج و دواتر بە بولدۆزێرەکان تەرمی شەهیدێکیان لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکە دەرێناون و فڕییان داوە سەر زەوی.
ناسنامەی شەهیدەکە دیار نییە و داگیرکەران رێگەیان نەداوە کە تیمەکانی تەندروستی نزیکەی تەرمی شەهیدەکە بن.
دەستنیشان کرا، داگیرکەران بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر خانووکەیان گەماڕۆ داوە و قەدەغەی هاتوچۆیان راگەیاندووە و بە سەگەکانی پۆلیس لە ناو خانووڕوخاوەکەدا گەڕانیان ئەنجام داوە.
لە شاری دەیر غوسن لە باکووری تولکەرەم لە نێوان هێزەکانی بەرخۆدان و داگیرکەران شەڕ رووی داوە.
هێزەکانی داگیرکەر چەندین کاتژمێر خانووکەیان گەماڕۆ داوە و خانووکەیان ڕوخاندووە.
داگیرکەران خانووی سەلەمە بەدران برای فەواز بەدران یەکێک لە فەرماندەکانی کەتائیبی قەسام کە لە ئەنجامی ڕاپەڕی ئەقسا شەهید بووە، گەماڕ داوە کە چەند خۆڕاگر تێدابوون.
داگیرکەران هێزی زیاتریان ناردووە ناوچەکە و قەناسبەدەستەکانی لە سەر بانی خانووکان نیشتەجێ کردووە و تەقەیان کردووە سەر هاوڵاتیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ٣٠٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ٢٦١ کەسیش بریندار بوون.