فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە تەواوی شەو بەردەوام بوون لە بۆردومان کردنی کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان کەس شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوێنێ شەو هێرشی کردە سەر شارەکانی رەفەح، دەیر بەلاح و نوسەیرات لە کەناری غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا خانوو و باڵەخانەکانی مەدەنییەکان کرانە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان فەلەستینی شەهید و بریندار بوون کە بەشێکی زۆریان منداڵ بوون.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، ژمارەیەکی زۆر کەس لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندا گیریان خواردووە.
وەزارەتەکە باسی لەوە کرد کە دوێنێ لانیکەم ٦ خانەوادە کرانە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.