حەماس راگەیاند کە دانوستانەکانی ئاگربەست لە قاهیرە کۆتایی هاتوون و سەبارەت بە بابەتەکە لەگەڵ بەرپرسانی بزووتنەوەکە ئیستیشارە دەکەن.
حەماس لە راگەیەندراوێک دەستنیشانی کرد، "دانوستانەکان لە قاهیرە کۆتایی هاتوون. شاندی حەماس بۆ ئیستیشارە لەگەڵ رابەرانی بزووتنەوەکە شارەکەیان بەجێ هشت."
لە راگەیەندراوەکە دەستنیشان کرا، شاندی حەماس پێشنیار و وڵامەکەی بزووتنەوەکە بە وڵاتانی قەتەر و میسڕ راگەیاندوون کە ناوبژوانی دەکەن.
لە راگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا کە حەماس پێداگرە لە ئاگربەستێکی گشتی، کشانەوەی داگیرکەران لە تەواوی غەززە، گەڕانەوەی ئاوارەکان، زیاترکردنی هاوکارییەکان و دەستپێکردنی ئاوادانکردنەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی رۆژئاوا و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لانیکەم ١٤ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە شاری ئەلخەلیل منداڵێکی فەلەستینی شەهید بوو و ئیتامار بن گەڤیر کە گوایە وەزیرێکی سەهیۆنییە لەگەڵ گروپێکی جووڵەکەی داگیرکەر هەڵکوتایە سەر گەڕەکی شێخ جەڕاحی قودس.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٦ هەزار و ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨١ هەزار و ٢٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی دانوستانەکانی نیشتیمانی بورکینا فاسۆ، ئەرکی حکومەتی سەربازی بورکینا فاسۆ بۆ ماوەی ٥ ساڵ درێژ کرا.