لە وڵاتی ئەفغانستان لە ئەنجامی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨ کەس گیانیان لە دەست دا و ٧ کەسیش بەهۆی بەرکەوتنی بروسکە گیانیان لە دەست دا.
لە ویلایەتەکانی غۆر و هەراتی وڵاتی ئەفغانستان بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا. لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨ کەس گیانیان لە دەست دا.
دەسەڵاتداری بەڕێوبەرایەتی باری لەناکاوی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان راگەیاند، بەهۆی هەڵسانی لافاو هەزار و ١٤٢ هەکتار زەوی لە ژێر ئاوی لافاودا مانەوە و ١١ هەزار و ٤٥٠ ئاژەڵ مردار بوون. هەروەها ١٨٩ خانوو بە گشتی یان بەشێکیان ڕوخان.
وەزارەتی کۆچ و پەنابەرانی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان هۆشداری دایەوە کە مەترسی زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.
لە ویلایەتی ئوروزگان لە ئەنجامی بەرکەوتنی بروسکە ٧ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٠ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.