ئانتۆنیۆ گوتەرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بانگێشتی لایەنەکانی غەززە کرد کە هەرچی زووە هەنگاو پێویست بهاوێژن و لەبارەی ئاگربەست رێکبکەون.
گوتەرێس لە راگەیەندراوەکە باس لە دڵگرانی خۆی بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە کرد.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، "بانگێشتەکەم بە ئیسرائیل و حەماس بۆ کۆتایی هێنان بە ئێش و ئازار لە غەززە و هاوێشتنی هەنگاوەکانی پێویست بە شێوەیەکی بەپەلە دووبارە دەکەمەوە."
گوتەرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە بە پێی یاساکانی نێودەوڵەتی لایەنەکان ناچارن کە گیانی مەدەنییەکان بپارێزن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.