سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە دەستی بە هێرش سەر رەفەح کردبوو دەروازەی رەفەحی داگیر کردەوە کە تاکە دەروازەی غەززەیە بۆ دەرەوەی وڵات.
دەوروازەی رەفەح لە نێوان کەناری غەززە و میسڕ لە لایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی داگیر کرا.
دەستنیشان کرا، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوێنێ شەو هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکە چڕ کردەووە و دەستی بە چۆڵکردنی مەدەنیەکان و رێکخراوەکانی فڕیاگوزاری لە ناوچەکە کردووە.
ئیدارەی دەروازەی غەززەی راگەیاند کە دەروازەکە لە لایەن رژێمی داگیرکەر داگیر کراوە و دەروازەکە داخراوە.
بەهۆی داخستنی دەروازەکە گواستنەوەی هاوکارییەکان بۆ غەززە راگیراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.